AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٩ ٠٧:٣١

سڕینەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆری ئەمریکا بەمزوانە ڕوو دەدات؟

سڕینەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆری ئەمریکا بەمزوانە ڕوو دەدات؟

توێژینگەی میدل‌ئیست فرام، پاش دیداری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و فرماندەی گشتی هەسەدە لە کۆنفڕانسی ئەمنیی مۆنیخ، خوازیاری پێداچوونەوە و سڕینەوەی ناوی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پاش دیداری مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئەمنیی مۆنیخ، توێژینگەی میدل‌ئیست فرام، خوازیاری پێداچوونەوە بە سڕینەوەی ناوی حزبی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا بوو.
ئەو توێژینگە لە ڕاپۆرتێکدا کە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەی کردووە، وێڕای جەخت لە بوونی نیشانەگەلێک لە هاوسەنگی سیاستی واشنتۆن لەگەڵ واقیعی گۆرانکاریی مەیدانی، ڕایگەیاند کە بە ئاوڕدانەوە لەو ڕاستییەی کە تۆڕێکی سەرهەڵداوە لە پەکەکە کاراترین هاوپەیمانی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا بووە و سەرکردەکانی کوردستانی سووریا خاوەن پێشینەی ئەندامێتی لە پەکەکەن، ئێستا کاتێ ئەوە هاتووە کە ناوی پەکەکە لە لسیتی تیرۆری واشنتۆن کە لە ساڵی 1997دا لەو لیستەدا تۆمار کراوە، بسڕێتەوە.
توێژینگەی میدل‌ئیست فرام بە ئاماژە بەوەی کە پەکەکە هیچکات بەرژەوەندی یان هاووڵاتیانی ئەمریکایی نەکردۆتە ئامانج و بگرە لە شەڕی داعش پێشی بە سەرهەڵدانی کارەساتێکی گەورەی جیهانی گرتووە، ڕاشیگەیاند: بە ئاوڕدانەوە لە هەنگاوەکانی ئەمدواییەی پەکەکە بۆ ئاشتەوایی و ڕۆڵی ئۆجەلان بۆ پێشخستنی "کۆنفدرالیزمێکی دیموکراتیک" لە بری سەربەخۆیی‌خوازی، لە پەنای هاوکاریی نزیکی واشنتۆن لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی وەک مەزلووم کۆبانی و ئیلهام ئەحمەد، مانەوەی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا، هەڵگری جۆرێک دژوارزیی ستراتژیکە و کاتی پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا هاتووە.

News ID 58608

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha