AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٤ ٠٨:٢٢

ئەمریکا بنکەی تەنەفی سووریای چۆڵ کرد

ئەمریکا بنکەی تەنەفی سووریای چۆڵ کرد

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتیی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی تەنەف لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کشانەوە و ڕەوانەی خاکی ئۆردۆن کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتیی ئەمریکا، ڕۆژی ڕابردوو (چوارشەممە 11ی فێڤرییە) لە بنکەی سەربازیی تەنەف لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کشانەوە و ڕوویان لە بنکەی "تاوێری 22" لە خاکی ئۆردۆن کرد.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، گواسترانەوەی جیهازات و هێزەکان لە ڕۆژانی پێشتر و بە شیوەی قۆناغبەندی ئەنجام دراوە و ئێستا کۆنتڕۆڵی بنکەی ستراتژیکی تەنەف ڕادەستی هێزەکانی ئەرتەشی سووریا کراوە.

هاوکات ئاژانسی فەڕەنساش لە زمانی سەرچاوەگەلی سەربازیی سووری، ڕاپۆرتی داوە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی داڕشتنەوە و کەمکردنەوەی ئاستی ئامادەبوونی سەربازیی ئەو وڵاتە لە سووریا ئەنجام دراوە، کە دەتوانێ کاریگەری لەسەر هاوکێشە مەیدانییەکان لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دابنێت.

News ID 58556

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha