بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵیPBS ی ئەمریکا، وتی: نامتمانەیی نێوان ئێران و ئەمریکا زۆر قووڵە، تەنانەت حەوت هەشت مانگ لەوە پێش، ئێمە کراینە ئامانجی هێرشە نایاساییەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان. هەر بۆیە هەڵمەتی دووبارەی گفتوگۆکان، هەنگاوێکی دڵیرانەیە.
بەقایی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران خوازیاری شەڕ نییە، وتیشی: بەڵام لە گۆشەنیگای ئێمەوەە، ساڵگارێکە بەبێ هیچ بیانوو و پاساوێک، بەرەوڕووی هەڕەشەکانین، هەر بۆیە ئاساییە کە دەبێ هەمبەر بە پاشهاتی هەڕەشەکان هوشیار بین، ئەگەرچی دەشزانین ئەو هەڕەشانە بۆ سەپاندنی ئیرادەی بیانی بەسەر گەلی ئێرانە.ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە دانوستانەکان دا و وێڕای نرخاندنی دانیشتنەوەی دیپلۆماتیکی ئەم دواییە پاش شەڕی 12 ڕۆژە، وتیشی: تاران ئامادەی گفتوگۆ لەبارەی ئاستی پیتاندن و زەندەی خەزێنەکان لە دانوستانەکانە
Your Comment