ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: پاش تێپەڕینی 47 ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەم شۆڕشە هەنگاوی بەرزی هەڵێناوەتەوە و سەرەڕای ئاستەنگنانە و دوژمنایەتیی بەرەی ئەمریکایی-زایۆنی بەردەوام بووە لە هەنگاونان بەرەو لووتکەکانی پێشکەوت. هەر بۆیە لێرەدا هەوڵ دەدەین چاوێک بخشێنین چۆنیەتی وێناکرانی ئەو دەسکەوتانە لە گۆشەنیگای میدیاکانی ناوچەوە:
شۆڕشی ئێران و پیلانی بەردەوامی ئەمریکا
بنکەی هەواڵی "المنار" لە وتارێکدا ڕوانیویەتییە دەسکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامی سەرەڕای تێپەڕینی نزیکەی نێو سەدە لە سەرکەوتنی ئەو شۆڕشە و دەنووسێ: گەشەی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی ئێران پەسندی ئەمریکا نییە و هەر بۆیە واشنتۆن و تلاڤیڤ وێکڕا دەستیان داوەتە تیرۆری سەرکردە سیاسی، زانایان و فەرماندەی سەربازییەکانی ئێران و بگرە دەستی باڵایان بوو لە ئاژاوەنانەوە و بشێوییەکانی ئەم دواییەدا.
ئەمریکا دۆڕاوی پیلانەکانی دژی ئێران
ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی "الاتحاد"یش لە راپۆرتێکی شرۆڤەییدا، دەڕوانێتە پڕۆسەی پیلانە بەردوامەکانی دەوڵەتی ئەمریکا دژی ئێران و چۆنیەتی شکستی لە کاریگەریدانان لەسەر سەروەریی ئێران و دەڵێ: هەر ئەو شکستانەیە کە ئەمریکا ناچار دەکات لە پاشگەزبوونەوە لە ئامانجی لانیزۆریی گۆڕینی نیزام بۆ ئامانجە لانیکەمییەکانی وەک دانوستان لەباسرەی پرسی ئەتۆمی.
شۆڕشی ئێران و پرسی ئەتۆمی
ماڵپەڕی هەواڵی "العهد" لەو پەیوەندییەدا نووسی کە واشنتۆن دانوستان وەک بەڵێنێکی یاسایی درێژخایەن نابینێت، بەڵکوو بە ئامرازێکی کاتیی وێنا دەکات کە دەبێ لە خزمەتی ئامانجە ستراتژیییەکانی ئەو وڵاتە بێت. هەر بۆیە ئێران بە ئاگاداری لەو بابەتەیە هەوڵ دەدا دانوستانەکان تەنیا بە پرسی ئەتۆمی سنووردار بکات و لە تێوەردانی پرسی مووشەکیی یان هاوپەیمانییە ناوچەییەکانی لەو دانوستانانە خۆ دەبوێرێت.
شۆڕشی ئیسلامی و پێشکەوتە زانستییەکان
"العهد" لە درێژەدا دەڕوانێتە دەسکەوتە زانستی و فەرهەنگی و تەکنۆلۆژییەکانی ئێرانی دوای شۆڕشی ئیسلامی و لەوبارەیەوە ئاماژە بە پلانی ئەتۆمیی ئاشتیخوازانە، پێشکەوت لە زانستی پزیشکی و بایۆژیک، زانست و تەکنۆلۆژیای گەردوونی، تەکنۆلۆژیای هاتیک و سەرمایەدانەری لە بوارە زانستییەکان دەکات.
شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرەڕای پیلانی بەردەوام و پەیتاپەیتای بەرەی ئەمریکایی-زایۆنی بەردەوام سەربەرزتر و سەرکەوتووتر لە پێش، بەردەوامە لە هەنگاونان بەرەو لووتکەکانی پێشکەوت.
News ID 58539
Your Comment