AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢١ ١٧:٢٥

عەلەوییەکانی سووریا لە دژی حکومەتی کاتی دیمەشق سەرهەڵدان دەکەن

عەلەوییەکانی سووریا لە دژی حکومەتی کاتی دیمەشق سەرهەڵدان دەکەن

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای عەلەوییەکانی سووریا بە دەرکردنی پەیامێکی ڤیدیۆیی، لە دژی حکومەتی کاتی سووریا هاتە دەنگ و ڕایگەیاند کە شەڕ بۆ گەڕاندنەوەی مافی پێشێل کراو و پاراستنی سەربڵندی عەلەویەکان دریژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شۆرای باڵای عەلەوییەکانی سووریا و دیاسپۆرای ئەو کۆمەڵگا، لە دژی حکومەتی دیمەشق هەڵوێستیان گرت و دۆخی سیاسی ئێستای سووریا و زەروورەتی یەکگرتوویی نەتەوەییان خستە بەر ڕەخنەوە

.سەرۆکی ئەو شۆرا، شێخ غەزاڵ غەزاڵ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند کە پرسی عەلەویەکان تەنیا پرسێکی تاکەیی نییە، بەڵکوو پرسێکی خەڵکییە. ناوبراو زیادی کرد: ئەو دۆسیە بە یەکەم دڵۆپی خوێنی بە ناحەق ڕژاوەوە دەستی پێکرد و تا کاتێک کە مافی پێشێل کراومان نەگەڕێتەوە و دادپەروەری جێبەجێ نەبێت، شەڕ درێژەی دەبێت.

News ID 58530

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha