AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٠ ٠٩:٣٠

نیگەرانی کورد لە داهاتووی ڕێککەوتن لەگەڵ جۆلانی

نیگەرانی کورد لە داهاتووی ڕێککەوتن لەگەڵ جۆلانی

هاوکاتی گەڕانەوەی هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی بۆ هەندێک لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پاش ئاگربڕی دیمەشق و هەسەدە، کوردەکان بە نیگەرانییەوە دەڕواننە دۆخەکە و داهاتووی خۆیان لە ڕژیمی جۆلانیدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کۆمەڵگای کوردی پاش ئاگربڕی نێوان هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا(هەسەدە) و دەوڵەتی دیمەشق، و گەڕانەوەی دووبارەی هێزەکانی دەوڵەتی سووریا بۆ اناوچەگەلێکی ئەو دەڤەرە، هەمبەر بە داهاتووی خۆسەری و ئۆتۆنۆمیان نیگەرانن و ئەمە بە دەسپێکی پاشەکشێی یەکجاری لە ڕەوتی خۆسەری و خۆبەڕیوەبەرییان دەزانن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە کوردەکانی سووریا هەر لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتە، بە بەهرەوەرگرتن لە بۆشایی هێز، پێکهاتەیەکی خۆسەرییان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا دامەزراندبوو؛ پێکهاتەیەک کە بە پشتبەستن بە هێزەکانی هەسەدە و بە پاڵپشتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، ببووە هۆی کۆنتڕۆڵی ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە شارە کورد و عەرەبەکانی ئەو دەڤەرە و ئیدارەیان لە لایەن بەرپرسانی کوردەوە.
بەڵام گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە، بەتایبەت لە دوای شەڕی قورسی نێوان هەسەدە و هەندێک عەشیرەی عەرەب، بوارێکی نوێی هێنایە گۆڕێ. بە جۆرێک کە ئەو پێکدادانە گەیشتە ئەنجامی ڕێککەوتنی ئاگربڕ و ڕێخۆشکەر بوو بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندیی نوێی سووریا بۆ ناوچە کوردییەکانی ئەو وڵاتە.
لە لایەکی ترەوە، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سەر بە دیمەشق بە ئامانجی "سەقامگیری" و "ئاسانکاری بۆ ڕەوتی ئاوێتەبوونی هێزەەکان" هەنگاویان ناوەتە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە و بەمکارە ترس و نیگەرانییەکیان لای کوردەکان بۆ داهاتووی خۆسەریان ساز داوە و کوردەکان و ئەمە بە هەڕەشەیەک لە دژی دەسکەوتە سیاسی و ئیدارییەکانی ساڵانی ڕابردوویان دەزانن.
شاری حەسەکە هێشتا بەرەوڕووی ڕێوشوێن و تەنگەژەیەکی توندی هاتوچۆیە و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە پێشێلکاریی بەردەوامی ئاگربڕ و شەڕی پەرتەوازە لەو ناوچەیە لە نێوان هێزەکانی دەوڵەتی و هێزە کوردییەکان دەکەن و دۆخەکە شکێنەر و پێشبینی‌نەکەرانە وەسف دەکەن.
دیارە بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە، کوردەکان نیگەرانی ئەوەن کە هاتنی هێزەکانی جۆلانی بۆ زێدی ئەوان، بە مانای لەدەستچوونی خۆسەریی سیاسی، دووپاتبوونەوەی سیاسەتی بایکۆتی بەر لە شەڕ و لاوازبوونی مافی فەرهەنگییان بێت. ئەم نیگەرانییە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی جۆلانی لەمدواییەدا بە دەرکردنی فەرمانێک، بەکارهێنانی زمانی کوردیی بە شێوەیەکی سنووردار بە فەرمی ناسیوە؛ هەنگاوێک کە بە بۆچوونی ڕەخنەگران، زیاتر لەوەی گەڕەنتییەکی پاوەجێ بێت، هڵگری ئاراستەیەکی هێمایینە.
لە بەرامبەردا کاردانەوەی کۆمەڵگای عەربی ناوچەکە یەکدەست نییە. هەندێک لە دانیشتووانی عەرەب، گەڕانەوەی هێزەکانی دەوڵەتی بە دەرفەتێک بۆ کۆتایی‌هێنان بە ئاژاوە و ناسەقامگیری دەزانن، لە کاتێکدا گرووپێکی تر، بە ئاوڕدانەوە لە چەندین ساڵ ململانێی هێز و ئەزموونی توندوتیژی، هەمبەر بە هەر دوو لا ڕەشبینن.
لە ئاستی سیاسیشدا، گەڕانەوەی هێزکانی دەوڵەتی دەوڵەتی پێگەی دیمەشق لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا تۆکمە بکات و ببێتە هۆی لاوازبوونی پێکهاتەی ئۆتۆمبیک و خۆسەری کوردەکان و هاوکات، هاوکێشەی ئەکتەرانی نێودەوڵەتی، بە تایبەت ئەمریکا، ئاڵۆزتر بکات.
سەرجەم، ئەگەرچی ئاگربڕی ئەمدواییە لە گرژیی شەڕ و توندتیژییەکانی کەم کردۆتەوە، بەڵام داهاتووی خۆبەڕێوەبەریی کوردەکان هێشتاش تەماوی و ئاڵۆزە. کۆمەڵگای خۆجێی تووشی کەلێن و دابڕان هاتووە و ململانێی نێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی جۆلانی هێشتاش بەردەوامە و ئەمە دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆر دابنێت لەسەر شەقامی گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستانی سووریا.

News ID 58508

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha