AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١٥ ١٠:٤٦

شیکاری وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە دانوستانەکان

شیکاری وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە دانوستانەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە دانوستانەکانی داهاتوو هەندێک شرۆڤەی پێشکەش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ڕەوتی هاوئاهەنگی بۆ ئەنجامی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا بە گوێرەی فەرمانی سەرۆک کۆمار، وتی: پلانەکان بۆ ئەنجامی دانوستان لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەنجام دراوە و ڕاوێژەکان بۆ دیاری کردنی شوێنی گفتوگۆکانیش خەریکە دەچێتە پێشەوە و کە یەکلایی بووەوە ڕاگەیاندنی بۆ دەکرێت.

بەقایی بە دەسخۆشی لە هەموو وڵاتانی دۆست کە بە نیازپاکی و نیگەرانیەوە، هەوڵی خۆیان بۆ خۆش کردنی بەستێنی ڕەوتی دانوستانەکان خستە گەڕ، وتی: لە بنەڕەتدا دیاری کردنی شوێن و کاتی دانوستانەکان پرسێکی پێچراو نییە و نابێت ببێتە یاریی مێدیایی؛ هەم تورکیا و هەم عومان و هەم هەندێک وڵاتی دیکەش ئامادەیی خۆیان بۆ میوانداری لە گفتوگۆکان ڕاگەیاندووە کە ئەوە بۆ ئێمە زۆر جێگای بایەخە.

News ID 58479

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha