AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٩ ٠٩:٥٨

هۆشداریی هاوپەیمانەکانی ترامپ سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ ئێران

هۆشداریی هاوپەیمانەکانی ترامپ سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ ئێران

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هۆشدارییان بە ترامپ داوە لە دەرئەنجامەکانی هەر دەستدرێژییەکی سەربازی بۆ سەر ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ڕۆسیا ئەلیوم، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە کە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەوڵیان داوە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئەگەری دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر ئێران ڕابگرن. هەروەها هۆشدارییان دا له ململانێی بەرفراوانتر له ناوچه که دوای ئەم ده ستدرێژییه سەربازییه .

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، تەنانەت پێش ئەوەی ترامپ لە ڕۆژی چوارشەممەدا هەڕەشەی نوێ لە دژی ئێران دەربکات، هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە جەختیان لەوە کردەوە کە نابێت دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر ئێران ڕووبدات، چونکە ترسیان هەیە ناوچەکە بچێتە ناو ململانێیەکی فراوانترەوە.

پێشتریش میدیاکان بڵاویانکردبووەوە، وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەکە داوایان لە ترامپ کردووە هیچ دەستدرێژییەکی سەربازی بۆ سەر ئەو وڵاتە ئەنجام نەدات، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی کاردانەوەی ئێران.

News ID 58465

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha