بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەگەلی میدیایی سووریا لە پارێزگای حەسەکە لە هەوڵی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا بۆ چۆڵکردنی بنکەی سەربازییان لە شاری قامیشلۆ هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند کە ئەو کارە پاش چەند ڕۆژ لە جموجۆڵی ئاسمانی و گواستنەوەی جیهازات لەو بنکەیە ئەنجام دراوە.
ڕۆژنامەی "الوطن"ی سووریا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: لە ماوەی 4 ڕۆژی ڕابردووەوە چەندین گەشتی ڕۆژانە بە فرۆکەی ئیلیۆشین لە نێوان فرۆکەخانەی قامیشلۆ و بنکەی حەمیمیم لە لازقیە بۆ گواستنەوەی هێز و جیهازاتی سەربازی ئەنجام دراوە.
بە گوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، ئۆپەراسیۆنی قەڵاچۆی بنکەی قامیشلۆ لە 23ی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و تا ئەمڕۆ (دووشەممە 6ی ڕێبەندان) درێژەی بووە و دوایین گرووپێک کە لە قامیشلۆ کشاوەتەوە، "تیمێکی ئیلیتەکان" بووە.
شایانی باسە، ئەم کشانەوەیە لە چوارچێوەی پلانێکی هاوئاهەنگ و بە هاوبەشیی هەر دوو لایەنی سووری و ئەمریکایی ئەنجام دراوە.
Your Comment