AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٦ ١٨:٥٢

شیکردنەوەی تیرۆریزمی ڕێکخراوە دژی ئێران

شیکردنەوەی تیرۆریزمی ڕێکخراوە دژی ئێران

جێگری پەرلەمانی ئێران لە شازدەهەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی ئاسیا(APA) لە وڵاتی بەحرەین، باسی لە پڕۆژەی چەندتوێژی "تیرۆریزمی ڕێکخراوە" لە دژی ئێران کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمیدڕەزا حاجی‌بابایی جێگری سەرۆک پەرلەمانی ئێران لە شازدەهەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی پەرلەمانەکانی ئاسیا(APA) وێڕای تاوتوێی ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر بە گۆڕانکاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، پڕۆژەی چەندتوێژیی "تیرۆریزمی ڕێکخراوە" لە دژی ئێرانی شی‌کردەوە.

حاجی بابایی لەوبارەیەوە وتی: بەداخەوە لە چەند حەوتەی ڕابردوودا، پڕۆژەیەکی ئاڵۆز و چەندتوێژی بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوخۆی ئێران ڕاپەڕێندرا و اناڕەزایەتیی ئاشتی‌خوازانەکان لە کۆتایی دیسامبێری 2025، لە لایەن ئاژاوەگێڕانی ڕێکخراوی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بە چەواشەدا برا.

ناوبراو وتیشی: ئامانجی ئەو ئاژاوەگێڕانە تێوەگلاندنی دۆزی مەدەنیی لە ئاژاوەی توندئاژۆیانە و ڕووخاندنکارانە، تێکدان و خاپوورکردنی ژێرخانەکان و ڕاپەڕاندنی سناریۆی کوژراوسازی لانی‌زۆری بە ئامانجی لاوازکردنی گەل و دەوڵەتی ئێران بوو، هەر بۆیە لە ماوەیەکی کەمدا، نمانەیەکی یەکە لە توندوتیژیی ڕێکخراوە لە جێ جێی وڵاتدا بیندرا.

جێگری پەرلەمانی ئێران بە بیرهێنانەوەی هەڵمەتی بەربڵاوی ئاژاوەگێڕان بە چەکی گەرم و هێرش بۆ سەر هێزی ئەمنی و ئاگردانی بەئانقەستی ئامبۆڵانس، ناوەندی دەرمانی، مزگەوت، بیناکان و جەنایەتەکان، جەختی کرد: ئەو ئاستە لە هاوئاهەنگی و شێواز و ڕژدی لە جەنایەتەکان، گومانێک ناهێڵێتەوە کە ئێمە بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی خۆڕسکی خەڵکی نەبووین، بەڵکوو بەرەوڕووی پڕۆژەیەکی داڕێژراوە لە دەرەوەی وڵات بووین.

News ID 58446

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha