AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٦ ٠٩:٥٤

هۆشدارییەکی جیهانی: لێکەوتە ناوچەییەکانی هێرش بۆ سەر ئێران کۆنترۆڵ ناکرێت

هۆشدارییەکی جیهانی: لێکەوتە ناوچەییەکانی هێرش بۆ سەر ئێران کۆنترۆڵ ناکرێت

کارناسی کاروباری سەربازی و ستراتیژیک سەبارەت بە لێکەوتە ناوچەییە بەربڵاوەکانی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێران هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەلی حەمیە کارناسی کاروباری سەربازی و ستراتیژیک جەختی کرد کە هێرش بۆ سەر ئێران هەرگیز بێ وەڵامی ڕووخێنەر و بەهێز نامێنێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران زانیاری وردی سەبارەت بە گۆڕانکاریەکان و جموجوڵی کەشتیە ئەمریکیەکان لە ناوچەکە هەیە و ئامادەیە کە لە توانی خۆی بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشی ڕاستەوخۆ کەڵکوەربگرێت.

حەمیە وتیشی: وەڵامی ئێران هەرگیز ڕواڵەتی و سیمبولیک نابێت بەڵکوو بە پێی ئاستی ئەو هێرشە ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو وتیشی: هەڕەشەکانی ئەمریکا سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ئێران لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لە سەر تارانە وسەپاندنی خواستە سیاسی و ئەمنیەکانی واشنتۆن دێتە ئاراوە. ئەمریکا بەدوای قەرەبوو کردنەوەی کەم بوونەوەی دزەی ناوچەیی خۆی لە ڕێگای چڕ کردنەوەی ئاڵۆزی مێدیایی و سەربازیە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو وڵاتە بەرەوڕووی قەیرانی ناوخۆیی قووڵە. دۆخی ناوخۆیی ئیسرائیلیش باش نییە و درزی کۆمەڵایەتی و سیاسی خەریکە قووڵ دەبێتەوە. ئاڵۆزی ناوخۆیی لە ئەمریکا و ئیسرائیل زۆر زیاتر لە گۆڕانکاریە ناوخۆییەکانی ئێرانە؛ ئێرانێک بە هەموو توانەوە قەیرانەکان بەڕێوە دەبات. لێکەوتە ناوچەییەکانی هەر جۆرە هەوڵێکی سەربازی لەوانەیە لە کۆنترۆڵ دەربچێت.



News ID 58438

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha