AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٦ ٠٩:٥٢

تورکیا: هیچ لایەنێکی سەربەخۆیی خواز لە باکووری سووریا قبووڵ ناکەین

تورکیا: هیچ لایەنێکی سەربەخۆیی خواز لە باکووری سووریا قبووڵ ناکەین

جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بە گۆڕانکاریە ئەمنیەکانی سووریا، لەسەر پاڵپشتی ئەنقەرە لە حکومەتی ئەو وڵاتە لە ڕێگای پاراستنی سەقامگیری و پێدوایستی پارێزوانی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە موباشر وتی: ئەنقەرە لە حکومەتی سووریا لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەری کێشە ئەمنیەکانی و پارێزەری سەقامگیری پاڵپشتی دەکات.

ناوبراو بە جەخت لەسەر گرینگایەتی یەکپارچەیی سووریا زیادی کرد: پەرەسەندنی سەروەری حکومەتی ناوەندی بەسەر یەکپارچەیی ئەو وڵاتە بۆ دەستەبەر کردنی سەقامگیری زەرووریە.

ئەو بەرپرسە تورکە هەروەها وتیشی کە تورکیا لەگەڵ هەر جۆرە هەوڵێک لە درێژەی پێکهێنانی لایەنی جودایی خوازانە، بەتایبەتی لە باکووری سووریا دژایەتی دەکات.

لە چەند ڕۆژی دواییدا بەدوای ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە، ڕەوتی کۆنترۆڵی بەشگەلێک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لەلایەن ڕژێمی جۆلانیەوە خەریکە دەچێتە پێشەوە و لە هەمان چوارچێوەدا تورکیاش ڕاشكاوانە لە ئەو ڕەوتە پاڵپشتی کردووە.

News ID 58436

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha