AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٥ ٢١:٢٢

پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا لە مەیدانی ئینقلاب

پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا لە مەیدانی ئینقلاب

بیلبۆردی نوێی مەیدانی ئینقلابی شاری تاران بە هوشداردان بە ئەمریکا و بە دروشمی "ئەوی با بچێنێت، ڕەشەبا دەدوورێتەوە"، ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بیلبۆردی نوێی مەیدانی ئینقلابی شاری تاران بە بەهرەوەرگرتن لە هێڵەکانی سەر ئاڵای ئەمریکا، ڕێچەگەلێکی خوێن لە سەر ئاوی دەریا نمایش داوە کە لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر ئەو کۆپاپۆرە ئەمریکاییەکان وەدی هاتووە و لە تەنیشتی ڕاستیشەوە بە زمانی فارسی و ئینگلیزی دروشمی "ئەوی با بچێنێت، ڕەشەبا دەدوورێتەوە"، تۆمار کراوە.

ئەم بیلبۆردە هاوکاتی هەنگاونانی کۆپاپۆری ئابراهام لینکۆڵن و جیهازاتی تری ئەمریکایی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین، ڕوونوێنی کرا.

News ID 58433

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha