بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزشکیان لە پەیامێکدا بۆ گەلی ئێران وتی: گەلی ئازیزی ئێران ئەوەی لە حەوتە ڕابردووەکاندا لە سەرمان تێپەڕی ئەزموونێکی دژوار بوو کە ئازاری قووڵی لێبەجێما.
وتیشی: ئەم ڕووداوە،تاڵانە زیاتر لە هەمووان بۆ من وەک سەرۆک کۆمار و هەڵبژێردراوی ئێوە پڕئێش و ئازار و قبووڵ نەکراو بوو.
زیادیشی کرد: پیلانی خراپ خوازانی ئێران، گۆڕەپانی ناڕەزایەتی مەدەنی خەڵکی کردە مارەکەی گەوزاوی خوێن کە ئەنجامەکەی گیانلەدەستدانی نزیک بە سێ هەزار کەس لە هاووڵاتیان و برینی لاشە و دەروونی هەزاران کەسی دیکە بوو.
پزشکیان نووسیویەتی: هەر ئەو دەستە گڵاوانەی کە لە شەڕی 12 ڕۆژەدا زیاتر لە هەزار کەس لە ژنان و پیاوان و منداڵان و گەنجانی ئەم وڵاتەیان لە خوێن گەوزان ئەمڕۆ لە قۆڵێکی دیکە هاتۆتە دەرەوە و بە مارەکەگیری ژمارەیەک مزۆر، ناڕەزایەتی بەحەقی کۆمەڵگایەکی بزۆزی گۆڕی بۆ توندوتیژییەکی نگریس کە لە بڵێسەی ئاگریدا سەدان مزگەوت و قوتابخانە و شوێنی گشتی و سامانی نەتەوەیی سووتان.
گیانی پڕبایەخ زۆر لەناوچوون و کەسانی ئازیز لە خوێن گەوزان.
شەهید بوونی نزیک بە 2500 کەسی بێ تاوان و پارێزەری ئاسایش لە ماوەی چەند ڕۆژ ئاژاوە و نائەمنیدا، ڕووداوی ژەهرین بوو و ئەزموونێکی دژوار کە ئێرانی ئازیزمان بەسەریدا تێپەڕی.
Your Comment