AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١ ١٢:٣٤

نێردەی ترامپ بۆ کاروباری سووریا: ئەمریکا چی دیکە پێویستی بە کورد نییە

نێردەی ترامپ بۆ کاروباری سووریا: ئەمریکا چی دیکە پێویستی بە کورد نییە

تام باراک، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ بۆ کاروباری سووریا و باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا، بە جەخت لەسەر کۆتایی هێنان بە ڕۆڵی هێزە کوردیەکان وەکوو هاوبەشی سەرەکی واشنتۆن، ڕایگەیاند کە ئەمریکا پێویستی بە هێزە کوردیەکان نییە و ڕێگاچارە ئاوێتە بوونی تەواوی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تام باراک، باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ بۆ کاروباری سووریا، لە دەقێکدا کە لە ئیکس بڵاو کرایەوە، ڕایگەیاند کە گەورەترین هەلی بەردەمی کوردەکان لە ئێستادا، بەشداری لە رەوتی کاتی دوای بەشار ئەسەد و ئاوێتە بوونی تەواو لە حکومەتی نوێی سووریایە. بە وتەی ناوبراو، ئەو قۆناغە دەتوانێت ڕێگایەک بۆ ئاوێتەبوونی تەواوی کوردەکان لە حکومەتێکی یەکگرتووی سووریا، بە وەرگرتنی مافی هاووڵاتی بوون، دەستەبەرکاری فەرهەنگی و هاوبەشی سیاسی خۆش بکات؛ مافێک کە لە سەردەمی حکومەتی بەشار ئەسەد بە شێوەی سیستەماتیک لێیان گیرابوو.

باراک بە ئاماژە بە چەندین دەیە ستەم لە کوردەکان لە سووریا وتی: لە سەردەمی ئەسەد، زۆربەی کوردەکان شوناسیان نەبوو، بەکارهێنانی زمانی کوردی سنووردار بووەوە و جیاوازی پێکهاتەیی لە دژی ئەوان دەسەپا. ئێستا ئەو بەستێنە هەیە کە ئەو دۆخە بە شێوەی بنەڕەتی بگۆڕدرێت.

نوێنەری تایبەتی ترامپ جەختی کرد کە بوونی سەربازی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا لە سەرەتاوە لەسەر بنەمای هاوکاری دژی داعش پێک هات. هێزەکانی هەسەدە بە ڕێبەرایەتی کوردەکان، کاریگەرترین هێزی زەوینی لە شکستی خەلافەتی داعش تا ساڵی 2019 بوون و هەزاران ئەندامی داعش و بنەماڵەکانیان لە زیندان و کەمپەکان وەکوو هۆل و شەدادێ زیندانی کرد. لە ئەو کاتەدا، بە وتەی باراک، حکومەتێکی ناوەندی کارامە لە سووریا نەبوو کە بتوانێت لەگەڵی لە دژی داعش هاوکاری بکات و حکومەتی ئەسەد بەهۆی وابەستەیی بە ڕووسیا، هاوبەشێکی قایم بۆ ئەمریکا نەبوو.

ناوبراو زیادی کرد کە دۆخی ئێستا بە شێوەی بنەرەتی گۆڕانی بەسەردا هاتووە. ئەمڕۆ سووریا خاوەن حکومەتێکی ناوەندی بە فەرمی ناسراوە کە هاتووەتە ڕیزی هاوپەیمانی جیهانی بەرەنگار بوونەوەی داعشەوە. ئەوە نیشاندەری وەرچەرخانی سووریا بەرەو ڕۆژاوا و ئامادەیی بۆ هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمە.

باراک وتیشی کە بە ئەو گۆڕانەوە، لۆژیکی درێژەی هاوبەشی ئەمریکا لەگەڵ هەسەدەش گۆڕانی بەسەردا هاتووە. ڕۆڵی سەرەتایی هێزەکانی هەسەدە وەکوو هێزی سەرەکی دژی داعش تا ڕادەیەکی زۆر کۆتایی هاتووە، چونکوو دیمەشق ئێستا هەم دەیەوێت و هەم دەتوانێت بەرپرسیارێتی ئەمنیەتی، لەوانە کۆنترۆڵی زیندانەکان و کەمپەکانی هاوپەیوەند بە داعش بگرێتە ئەستۆ.

بە وتەی ناوبراو ئەمریکا لە جیاتی بەردەوام بوونی پێکهاتەیەکی هاوتەریب، چالاکانە خەریکی ئاسانکاری گواستنەوەی دەسەڵات و ئاوێتەبوونی هەسەدە لە پێکهاتەی حکومەتی سووریایە.

بە گوێرەی ڕێککەوتنێک کە لە نێوان هەسەدە و دیمەشق کراوە، هێزەکانی هەسەدە بە شێوەی تاکەیی لە ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا ئاوێتە دەبێت؛ بابەتێک کە یەکێک لە کێشەلەسەرترین بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە دێتە ئەژمار. هەروەها ژێرخانە سەرەکیەکان لەوانە کێڵگە نەوتیەکان، بەنداوەکان و دەروازە سنووریەکان ڕادەستی حکومەتی ناوەندی دەکرێت و کۆنترۆڵی زیندانەکان و کەمپەکانی داعشیش ڕادەستی دیمەشق دەکرێت.

ناوبراو ئەو ڕەوتەی هەلێکی بێ وێنە بۆ کوردەکانی سووریا وەسف کرد و وتی کە ئاوێتە بوون لە حکومەتی نوی دەتوانێت مافێکی سەرتر لە خۆبەڕێوەبەری نیوەچڵی سەردەمی شەڕی ناوخۆیی بۆ ئەوان بهێنێت؛ لەوانە پێشکەش کردنی هاووڵاتی تەواو بە کەسانی بێ مافی هاووڵاتی، بە فەرمی ناساندنی کوردەکان وەکوو بەشێکی جودانەکراو لە گەلی سووریا، دەستەبەر کردنی دەتوور بۆ زمان و فەرهەنگی کوردی و بەشداری ڕاستەقینە لە پێکهاتەی حوکمڕانی.

لە کۆتاییشدا وتی: بژاردەی جێگرەوە، واتا بەردەوام بوونی جودایی و پێکهاتەیی هاوتەریب دەتوانێت ببێتە هۆی ناسەقاگیری زیاتر یان بووژانەوەی داعش.








News ID 58377

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha