AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١ ١٠:٤٦

گرۆسی:کێشەکان لەگەڵ ئێران چارەسەر دەبێت

گرۆسی:کێشەکان لەگەڵ ئێران چارەسەر دەبێت

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕایگەیاند: لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار دەکەم و هیوای خواست کە هەتا بەهار بتوانین کێشەکان لەسەر پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمیە بوردمان کراوەکان چارەسەر بکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیتێرز لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا ئەو بابەتە دەتوانێت هەتا بەهار چارەسەر ببێت، وتی: ئەو ماوە کە لەبەرچاو گیراوە، لۆژیکە.

گرۆسی هیوای خواست کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لە بواری ئەتۆمی بگاتە ئەنجام و زیادی کرد: یەکێک لە ئەو پرسە گرینگانە لە ئەو بارەوە، کاریگەری هەوڵە دیپلۆماتیکەکانە کە بە ئامانجی دەستخستنی ڕێککەوتنی بەربڵاوتر لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئارادایە و ستیڤ ڤیتکاف نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە ئەستۆیەتی.

ناوبراو، ئێرانی بە سەربازێوی سەربازی نوێ هەڕەشە کرد و وتی: بۆ ویتکاف هیوای سەرکەوتنم هەیە تا بتوانێت لەگەڵ ئێران بگاتە ڕێککەوتن، بە بێ ئەوەی کە هەرەشەیەکی سەربازی نوێ بێتە ئاراوە.

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتیشی کە بڕیارە لە چەند ڕۆژ یان چەن هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار بکات.

گرۆسی وتیشی: ڕاگرتنی دانوستانەکان لەگەڵ ئیران لەسەر ڕوونکاری هاوپەیوەند بە پاشەکەوتی ئۆرانیۆم بە ئاستی پیتاندنی سەرەوە و پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمیە بوردمان کراوەکان ناتوانێت بۆ هەتا هەتایە درێژەی هەبێت.

News ID 58371

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha