بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیێندراوەکەیدا هێناویە: بە هەوڵی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان لە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی و هەوڵە هەواڵگریەکان و هاوئاهەنگی دەزگای دادوەری و هەروەها یەکگرتوویی دیکەی دەزگا ئەمنیەکان، بەشێکی گرینگ لە هێزە سەرەکیەکانی تۆڕی تیرۆریستی ئەمریکی- ئیسرائیلی لە ئاستی پارێزگا گورزیان لێدرا.
ئەو ڕاگەیێندراوە زیادی دەکات: لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا تیمێکی سێ کەسی چەکدار سەر بە پێکهاتەی تیرۆریستی پاشایی خواز و تیمێکی پێنج کەسی هاوپەیوەند بە گرووپی مونافقین دەستگیر کراوە و لە لێکدانەوەی حەشارگەی ئەو کەسانە، جۆرەکانی چەکی گەرم و مادەی تەقەمەنی دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا.
سپای ئیمام ڕەزای پارێزگای خۆراسانی رەزەوی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە راگەیێندراوێکی گرینگی دەرکرد.
News ID 58361
Your Comment