AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١ ٠٩:٣٦

فێر بوون لە داعشەوە بۆ ئاژاوەگێڕی لە شارەکانی ئێران

فێر بوون لە داعشەوە بۆ ئاژاوەگێڕی لە شارەکانی ئێران

ڕووداوەکانی شەوی 18ی بەفرانبار لە هەندێک لە شارەکان، نموونەیەکی کەم وێنە لە ویندالیزم و توندوتیژی ڕووت لە پێش چاوی خەڵکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕووداوەکانی شەوی 18ی بەفرانبار لە هەندێک لە شارەکان، نموونەیەکی کەم وێنە لە ویندالیزم و توندوتیژی ڕووت لە پێش چاوی خەڵکە. کاولکاری بەربڵاوی شوێنە گشتی، ئایینیەکان و شوێنی کاسبی خەڵک لە ئاستێکدا بوو کە خەڵک نەیدەوێرا لە شەودا هاتوچۆ بکات.

بۆ نموونە ئاماری کاولکاریەکان تەنیا لە شاری ڕەشت بەم شێوەیە بوو:

13 مزگەوت

17 ئۆتۆمبێل

11 ئیدارەی دەوڵەتی

13 بانک

نەخۆشخانەیەک و 500 دووکان لە بازاڕی شاردا

توندوتیژیەکان زیاتر لە ئەم ئاژاوەی دواییەدا بە پێچەوانی ئاژاوەکانی رابردوو بە ئەنقەست بڵاو دەکرێتەوە و داکۆکیەکی سەیر دەکرێت بۆ بینرانی ئەو هەموو توندوتیژیە نامرۆڤانە.

وەکوو داعش کە ئەشکەنجەی ئاشكرایان نیشانی خەڵک دەدا، ئەمڕۆش ئاژاوەچیەکان لە مۆدێلی بەرەوپێش چوونی داعش کەڵکوەردەگرن.

داعش بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەکی بەربڵاو لە جەنایەت، بەرخۆدانیان تێکدەشکاند هەتا بە کاول کردنی وڵاتانی ناوچەکە، ئاسایش دابنهێنیت بۆ ئیسرائیل.

پاڵپشتی ترامپ و لێدوانی ڕاشکاوانەی هەواڵنێری تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل لەسەر بەلاڕێ بردنی ناڕەزایەتیەکان و دەسپێکی شەڕێکی تەواو، لەتەکانی ئەو پازێلە تەواو دەکات.

قرتاندنی ئەندامانی جەستە، سەربڕین، سووتاندنی کەسەکان و کێشانی تەرمی کەسەکان لەسەر عەرز، بەشێک لە کردەیی کردنەوەی ئەو قسەیەیە " ئاژاوە بگێڕە و بەرەوپێش بچۆ" بوو تا تیرۆریستەکان بتوانن بە ئەو شێوە کە توندوتیژی، وەکوو داعش شار بە شار داگیر بکەن.

News ID 58360

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha