بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی:بە پێی زەروورەتی ئاسانکاری بۆ کاروبارە ئینترنتیەکان و کەم کردنەوەی سنوورەکانی پێوەندی فەرمانم داوەتە سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کە سنوورەکان لەسەر ئینترنت هەڵبگرن.
پزشکیان لە درێژەدا بە ئاماژە بە گفتەگۆکان لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و دیداری لەگەڵ ڕێبەر، لەسەر شێوی شوێنگیری دۆسیەی تۆمەتبارانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە وتی: جەخت لەسەر ئەوە کراوە کە لە دۆسیەی کەسە دەستگیر کراوەکان وردبینی و دادپەروەری لەبەرچاو بگیردرێت و لەگەڵ کەسانێک کە ڕۆڵی بنەڕەتیان لە ڕووداوە تیرۆریستەکان نەبووە بە هێوریەوە بەرەوڕوو ببنەوە بەڵام نابێت چاوپۆشی بکرێت لە دۆسیەی بکوژ و لیدرەکاندا.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بە پێی زەروورەتی ئاسانکاری بۆ کاروبارە ئینترنتیەکان و کەم کردنەوەی سنوورەکانی پێوەندی فەرمانم داوەتە سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کە سنوورەکان لەسەر ئینترنت هەڵبگرن.
News ID 58344
Your Comment