ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەنیا چەند مانگ دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و سەرکەوتنی خەڵکی ئێران بە سەر ئەواندا، پیلانێکی دیکە خرایە ڕێ و 18 ی بەفرانبار، نارەزایەتی ڕەوای بازاڕیەکان بە دۆخی بژێوی ژیان و هەڵاوسان بەرەو ئاژاوە کێشرا کە دەرەنجامەکەی بووە هۆی کوشتوبڕی خەڵک، کاولکردنی داراییە گشتییەکان و داخدار کردنی بنەماڵەکان.
لە هەمان پێوەندیدا هەواڵنێری مێهر بە ئامادەبوون لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران لەگەڵ چەند هێزی پارێزەری ئاسایش گفتوگۆی کردووە و گێڕانەوەی ئەو کەسانە کە گیانی خۆیان خستووەتە مەترسیەوە، بەڵگەیەکە بۆ ئەوەی کە بیسەلمێنێت کە ئەو تیرۆریستانە هیچ شتێک جگە لە خوێن ئارامیان ناکاتەوە.
ڕزگار کردنی دایک و کچێک و ئەسیر بوونیان بە دەستی ئاژاوەچیان
یەکێک لە پارێزەرەکانی ئاسایش کە چەند ڕۆژێکە لەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانەیە، دەڵێت: ڕۆژی پێنجشەممە 18 ی بەفرانبار، بەداخەوە ئاژاوەچیان لە باکوور و باشووری شەقامێکەوە کە خەریکی گەشت لێدان بووین هێرش کرایە سەرمان و ئەو کەسانە دەستیان کرد بە هاویشتنی ئاجۆر و بەرد بەرەوی لای ئێمە.
هێزەکانی ئێمە بۆ ئەوەی کە ڕێگری بکەن لە پێکدادان، شوێنەکەیان بەجێ هێشت.
من لەوێ دایک و کچێکی سێ جوار ساڵانم بینی کە ئاژاوەگێڕان بەرەو لایان بەردیان دەهاویشت، بەرەو لایان ڕۆشتم و کچەکەم لا باوەش گرت و لەوێ دووریانم کردەوە.
کە گەڕامەوە شوێنەکە تا ماتۆڕەکەم داگیرسێنم، و بڕۆم، یەکێک لە ئاژاوەچیەکان دە دەنگی بەرز وتی: بیگرن بەسیجیە، و دوای ئەوە لێدانەکانیان دەستی پێکرد.
یەکێک لە ئەو کەسانە لە سەر سینگم دانشت و چەقۆیەکی لەسەر گەرووم دانا، کە لە ئەو کاتەدا بوو هێزی یاریدەدەر هاتن و منیان ڕزگار کرد و گواسترامەوە بۆ نەخۆشخانە.
کاتێک کە لە نەخۆشخانە خەوێندرام، تێگەییشتم کە سەر، لووت و پاڵۆم خەساریان بەرکەوتووە و بەهۆی ئەوەوە گورچیلەم خەساری بەرکەوتووە و کراتینی خوێنم جووەتە سەرەوە و هەر بۆیە دەبێ ماوەیەک لە نەخۆشخانە بم تا کراتینی خوێنم ڕیک ببێتەوە.
ئێمە هەموو ئاسایشمان قەرزداری هێزە چەکدارەکانین، ئێستا چ ئەوانەی کە دەیانبینین و چ کەسانێک کە هێزی شاراوەکان، ئاسایش و ئارامش لە کۆمەڵگا زۆر بەبایەخ و گرینگە و شوکر بۆ خودا یارمەتی هێزە ئەمنیەکان، ئاسایش گەڕاوەتەوە بۆ کۆمەڵگا.
ئاژاوەگێرە مەستەکان، خانووەکانیان ئاگر دا
یەکێکی دیکە لە پارێزەرانی ئاسایش دەڵێت: نزیک بە کاتژمێر 7 ی شەو وردە وردە لە ناوچەیەک کە خەریکی گەشت لێدان بووین، قەرەباڵغ بوو و ئێمە ژمارەیەک کەسمان بینی کە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ و داراییە گشتیەکانیان دەشکاند و ئاگریان دەدا.
کاتژمێر هەشت و نیو بوو کە سێسەد بۆ چوارسەد کەس ئەو شوێنەیان بەتواوەتی داخست و چی دیکە نەدەکرا بچینە پێشەوە، ئەو کەسانە هەموویان یان مەست بوون یان دەرمانیان بەکارهێنابوو و سەرجەم شەقامەکانی دەوروبەرەیان داگیر کرد. بەرەو لای ئێمە هاتن و دەستیان کرد بە ئاگردان و شووشەی بنکەکەی بەسیجی ئێمەیان شکاند و شتێک نزیک بە پەنجا نارنجۆکی دەستی و نەیسانێک بەردیان لەگەڵ خۆیان دەهێنا، هەروەها جگە لە خەساردان لە بنکەی بەسیجەکە ماڵەکانی دەوروبەریشیان بەردباران کرد.
من لەگەڵ هاوڕێیەکم بەرەو یەکێک لە شەقامەکان بەڕێ کەوتین و لەوێ بینیمان کە لیدەری ئاژاوەچیەکان بە چەکمەی ئەمریکیەوە بە ماتۆڕ دەوری دایەوە و بۆ دەستگیر کردنی بە هۆی ئەوەی کە نەدەکرا لەوێوە بڕۆین لە ڕێگایەکی دیکەوە ڕۆشتین تا بتوانین دەستگیری بکەین، لە کۆڵانێکەوە بە هەڵە ڕۆشتین و خێرا کە ویستم بگەڕێمەوە چەند کەس هێرشیان کردە سەرمان و تەقەیان لێمان کرد و بە زۆر تا کۆتایی کۆڵانەکە ڕۆشتم و لەبەر توندی برینەکەم دیکە نەمتوانی ماتۆرەکە ببەمە پێشەوە و بە یارمەتی چەند هاوێیەکم گەڕامەوە بنکەکەمان. ئێشێکی زۆرم هەبوو و دواتر تێگەییشتم کە برینەکەم زۆر سەختە.
یەکێکی دیکە لە هێزەکانی بەرگری ئاسایش دەڵێت: کاتژمێر 9 و نیوی شەو بوو کە لە چوار لایەنەکەوە ئاژاوەچیەکان هێرشیان کردە سەرمان. هێزەکانی ئێمەش لەبەر نەبوونی جیهازات لەوێ دوور کەوتنەوە بەڵام من گیری ئاژاوەچیەکان کەوتم و هەر لەوێ جلە بەسیجیەکانمیان لەبەر دەرهێنا و لەگەڵ ماتۆرەکەم ئاگریان تێبەردا.
25 جار لێدانی چەقۆ، ئاگردانی ماتۆڕ و کاولکردنی خانووەکان، بەشێک لە جەنایەتە تیرۆریستیە چەکدارانەکان لە دڵی پێتەخت بوو.
News ID 58312
Your Comment