AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٤ ١٨:٤١

سەربزێوی ترامپ لە دژی ئێران، دەبێتە هۆی شکستێکی گران بۆ ئەمریکا

سەربزێوی ترامپ لە دژی ئێران، دەبێتە هۆی شکستێکی گران بۆ ئەمریکا

ماڵپەڕێکی ئینگلیزی هۆشداریی دایە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە هەر جۆرە سەربزێویەکی سەربازی لە دژی ئێران دەتوانێت ببێتە شکستێکی پڕ تێچوو بۆ واشنتۆن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ماڵپەڕێکی هەواڵی ئینگلیزی بە هۆشداریی سەبارەت بە لێکەوتە سەربزێوانە سەربازیەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران جەختی کرد کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕوانگەیەکی هەڵەداوان لەسەر بنەمای زۆرەملێ، لەوانەیە جارێکی دیکە بکەوێتە داوی لێکدانەوەی هەڵەوە و تێچووی قورس بەسەر واشنتۆن بسەپێنێت.

بە ڕاپۆرتی ماڵپەڕی " ئای پەیپێر"ی بریتانیا، دۆناڵد ترامپ لە دەسپێکی ساڵی 2026 خۆی لە بەرانبەر یەکێک لە مەترسیدارترین ئەزموونەکانی سەردەمی سەرۆک کۆماریی دەبینێت؛ ئەویش لە دۆخێکدا کە کۆشکی سپی بەدوای لێکدانەوەی بژاردەی سەربازی راستەوخۆ لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە بیانووی گۆڕانکاری ناوخۆیی ئەو وڵاتەیە.

ئای پەیپێر لە زمانی سەرچاوە ئەمریکیەکانەوە زیادی دەکات کە ترامپ ڕاپۆرتگەلێکی سەبارەت بە هێرشی سنووردار و تاکتیکی بۆ سەر هەندێک ناوەندی ئەمنیەتی ئێران وەرگرتووە و هاوکات بژاردەگەلێک وەکوو سایبێری، گەمارۆی نوێ و چڕ کردنەوەی ئۆپراسیۆنی ڕەوانی و مێدیایی لە دژی کۆماری ئیسلامی خراوەتە دەستووری کارەوە.


ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پاگەندەی خودی شرۆڤەکارانی ڕۆژاواییە، ئاوەها ڕوانگەیەک بە هۆشداریی جیدی تەنانەت لە ناوخۆی پێکهاتەی دەسەڵاتی ئەمریکاش بەرەوڕوو بووەتەوە. هەندێک ستراتیژیستی ئەمریکی هۆشداریان داوە کە هە رجۆرە هەوڵێکی سەربازی لەد ژی ئێران نە تەنیا نابێتە هۆی لاواز بوونەوەی کۆماری ئیسلامی، بەڵکوو دەتوانێت ببێتە هۆی چڕ بوونەوەی توندوتیژی، بەرز بوونەوەی گوشار لەسەر خەڵک و پەرەپێدان بە پێکدادانێکی بەربڵاوی ناوچەیی.


ئەو مێدیا هەروەها ئاماژەی داوەتە سەر هۆشدارەکانی بەرپرسانی ئێران و نووسیویەتی کە لە ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی، وەڵامی ئێران دەتوانێت زیاتر لە پێش بینیەکانی واشنتۆن بێت.




News ID 58279

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha