بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومه"، ئەبوو حسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، ڕایگەیاند: بەرەی بەرخۆدان لە بەرامبەر هەر جۆرە دەستدرێژییەک، لە پشتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت و هوشدار دەدەین بە ئەمریکا کە شەڕ دژی ئێران گەمە و ئاسان نابێت، بەڵکوو ئاگرێک دەنێتەوە کە تێیدا هەموو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا تێدا دەچێت.
ڕاشیگەیاند: ئەوڕۆکە شایەدی لاپەڕەیەکی نوێ لە شەڕی نێوان دوو بەرەی حەق و باتڵـین و سەری بەرەی باتڵ خۆی بۆ کردنەئامانجی کۆماری ئیسلامی ئێران لە قەڵای پۆڵایینی ئیسلامی محەمەدی و سەرچاوەی سەرفەرازیی ئۆمەی ئیسلامییە، ئامادە کردووە، هەر بۆیە ئەرکی شەرعی و ئەخلاقیی جەنگاوەرانی ڕێگەی خودا ئەویە کە بە هەموو هێزەوە لە پشتی گەلی موسڵمان، بەڕێز، بەتاقەت و گەمارۆدراوەی ئێران بن، چونکە بەرگری لە هەرێمی کۆماری ئیسلامی، بەرگری لە پیرۆزییەکانی ئۆمەی ئیسلامییە.
Your Comment