AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٣ ١٩:١٢

سەرلەشکەر حاتەمی: ئەرتەشی ئێران ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانە

سەرلەشکەر حاتەمی: ئەرتەشی ئێران ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانە

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران وتی: هەموو یەکینەکانی ئەرتەش لە پاش بەرگریی پیرۆزی 12 ڕۆژە، ئامادەییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەگەلی دوژمنان بەرزتر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرلەشکەر "ئەمیر حاتەمی" لە ڕیوڕەسمی کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی بنیادی پاراستنی ئاسەوار و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی بەرەڤانیی پیرۆز، وێڕای نرخاندنی ئەزموونی بەرگرانەی ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژەدا، وتی: ئامادەکارییەکانی کە لە شەش مانگی ڕابردوو و پاش بەرگریی پیرۆزی 12 ڕۆژە کراوە، تەواو هاوسەنگە لەگەڵ ئەو جۆرە هەڕەشانە و ئێمە ئەوڕۆ بەنیسبەتی ڕۆژانی بەر لەو شەڕە زۆر بەتواناترین.

وتیشی: هەڕەشەی ڕژیمی زایۆنی دژی ئێرانی ئیسلامی، ڕاستەقینەیە، هەر بۆیە ئێمە ئەو هەڕەشەیەمان بە هەند وەرگرتووە و لە قەوارە و زەندەی خۆیدا، خۆمان بۆ ئامادە کردووە و ئێستا ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی لەو چەشنەین.

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران هەروەها باسی لە شەڕی لێکراوانە بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگا کرد و زیادیشی کرد: دوژمن بە پلانێکی پێشترەوە، ناڕەزایەتییەکانی بە ئاراستەی بشێوی و چەکدارانەدا برد، بۆیە پێویستە ئێمەش هەنگاوێکی جیدی‌تر بۆ دوژمن‌ناسی و پیلانەکانی هەڵبگرین.

News ID 58270

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha