AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٢ ٢١:١٠

پەیامی پێزانینی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ گەل

پەیامی پێزانینی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ گەل

پەیامی پێزانینی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ گەلی وڵات دوای ڕێپێوانی ئەمڕۆی 22ی ڕێبەندان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

ڕێبەری باڵای ئێران لەو پەیامەدا جەختیان کرد: گەلی ئێران، خۆی و هیممەت و شوناسی خۆیان بە دوژمنان نیشان دا و ئەمە هۆشدارییەک بە سیاسەتوانانی ئەمریکا بوو کە فریوکاری خۆیان بوەستێنن و پاڵ نەدەنەوە بە مزوورانی خەیانتکاراوە.

دەقی پەیامەکەی ڕێبەری:

بسم الله الرّحمن الرّحیم

گەلی بەشکۆی ئێران!

ئەمڕۆ کارێکی گەورەتان کرد و ڕۆژێکی مێژوویتان خولقاند.

ئەم کۆبوونەوە گەورە و پڕاوپڕ لە ورەی بەرز، نەخشەی دوژمنانی بیانی کە بڕیار بوو بە دەستی مزۆرانی ناوخۆیی ڕاپەڕێنرێت، پووچەڵ کردەوە.

گەلی ئێران، خۆی و هیممەت و شوناسی خۆیان بە دوژمنان نیشان دا و ئەمە هۆشدارییەک بە سیاسەتوانانی ئەمریکا بوو کە فریوکاری خۆیان بوەستێنن و پاڵ نەدەنەوە بە مزوورانی خەیانتکاراوە.

گەلی ئێران، بەهێز و بەتوانیە، وشیار و دوژمن ناسە و لە هەمیشە لە مەیداندایە.

خودا ڕەحمەتی خۆی لە سەر هەمووتان ببارێنێت.

سەید عەلی خامنەیی

News ID 58256

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha