AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٣ ٠٧:٣٥

معاریو ئاشکرای کرد؛ ڕۆڵی ئەمریکا لە پەرەدان بە ڕووداوەکانی ئێران

معاریو ئاشکرای کرد؛ ڕۆڵی ئەمریکا لە پەرەدان بە ڕووداوەکانی ئێران

میدیاگەلی زایۆنی لە جموجۆڵی سایبێری و هاندەرانەی ئەمریکایی بۆ دەنەدانی خەڵکی ئێران و پاڵ‌پێوەنانیان بۆ هێرش‌کردنە سەر ناوەندە دەوڵەتییەکان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، میدیاگەلی زایۆنی و لەوان ڕۆژنامەی معاریو، ئاشکرایان کرد کە ئەمریکا دەستی باڵای بووە لە پەرەدان بە بشێوی و نائارامییەکانی ئێران و ڕایانگەیاند: ئەمریکاییەکان بە ئەنجامدانی هێرشی سایبێری و ورووژاندنی خەڵکی، هەوڵ دەدەن تا لە چوارچێوەی ئەوی ئەوان ناوی "پەراوێزەکانی نکۆڵی"ـیان لێ ناوە، بجووڵێنەوە.

معاریۆ زیادیشی کرد کە ئەو هێرشانە بە ئامانجی هاندانی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ سەر شەقامەکان و هەروەها ڕێنوێنیی چالاکانی ناڕەزایەتی بۆ هێرش‌کردنە سەر ناوەندگەلی دەوڵەتی ناوەندی ئەنجام دراوە.

News ID 58253

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha