AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٢ ١٣:١٨

سەرهەڵدانی بەشکۆی گەلی ئێران لە دژی ئاژاوەگێڕان؛  نیشتمان هێڵی سوورمانە

سەرهەڵدانی بەشکۆی گەلی ئێران لە دژی ئاژاوەگێڕان؛  نیشتمان هێڵی سوورمانە

خەڵکی ئێران لە سەرتاسەری وڵات بە ئامادەبوونی بەشکۆ لە ڕێپێوان و کۆبوونەوە لە دژی ئاژاوەگێڕانی چەکدار و تیرۆریست جارێکی دیکە نیشانیان دا کە ئێران و ئاسایش هێڵی سوورمانە.

ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ٢٢ ی بەفرانبار پەڕەیەکی زێڕینی دیکە لە مێژووی شۆڕشی ئێران پێک هات و جیهان جارێکی دیکە بینی کە گەلی ئێران لەسەر ئەو ئاو و خاکە لەگەڵ هیچکەس گاڵتەی نیە.

لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بە بانگهێشتی شۆرای هاوئاهەنگی بانگەشەی ئیسلامی، خەڵک لە گۆشەگیریی بە گۆشەی ئێرانەوە بۆ دەربڕینی ڕق لە ئاژاوەکانی ئەم دواییە لەلایەن تیرۆریستە چەکدارەکانەوە لە ڕێگای دیاریکراوەکانی بۆ ڕێپێوان لە شارەکانی خۆیان ئامادە بوون و دروشمیان وتەوە.

کۆبوونەوەی خەڵکی ئیلام لە دژی ئاژاوەگێڕان
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کۆبوونەوەی ئیلام لە دەربڕینی ڕو لە خۆپیشاندەران بڵاو کراوەتەوە.

خرۆشی خەڵکی شار کورد لە ئیدانە کردنی ئاژاوەکان
خەڵکی بە ئیمان و شۆڕشگێڕی شار کورد هاتنە سەر شەقام هەتا ڕقی خۆیان لە گرووپە تیرۆریستییەکان و ئاژاوەگێڕان دەرببڕن.
بەشداری بەشکۆی خەڵکی ورمێ لە ئیدانە کردنی هەوڵی تیرۆریستی ئاژاوەچیان
خەڵکی شۆڕشگێڕی ورمێ بە ئامادەبوونی بەشکۆ لە مەیدانی شۆڕش وێڕای نوێ کردنەوەی پەیمان لەگەڵ ئامانجەکانی شۆڕش ئاژاوەکانیان ئیدانە کرد.
کۆبوونەوەی خوڕەم ئاوایەکان بۆ ئیدانە کردنی هەوڵی ئاژاوەگێڕان
ڕۆژی دووشەمە کۆبوونەوەی گەورەی خەڵکی خوڕەم ئاوا بۆ ئیدانە کردنی هەوڵی ئاژاوەگێڕان لە مەیدانی ٢٢ ی ڕێبەندانی ئەو شارە بەڕێوە چوو. هەروەها هاوکت تەرمی پاسداری شەهید مستەفا بەیرانوەند لە شەهیدانی ئەم ڕۆژانەی دوایی بەڕێ کرا.

هاواری ڕقی بیابان نشینەکان لە شەیتانەکان، خەون دوژمن بووە مۆتەکە
خەڵکی تێگەییشتوو و شۆڕشگێڕی خۆراسانی باشووری وەکوو دیکە شوێنەکانی ئێران هاتنە سەر شەقام هەتا هەوڵە وەیشوومەکامی ئاژاوەگۆڕان ئیدانە بکەن و جارێکی دیکە لەگەڵ ئامانجی شەهیدان پەیمان نوێ بکەنەوە.

سەرهەڵدانی بەشکۆی گەلی ئێران لە دژی ئاژاوەگێڕان؛  نیشتمان هێڵی سوورمانە

شکۆی ئامادەبوونی خەڵکی زاهیدان لە ڕێپێوانی دژە ئاژاوەگێڕان
خەڵکی زاهیدان بە ئامادەبوونی بەشکۆ لە ڕێپێوانی ٢٢ ی ڕێبەندان جارێکی دیکە حەماسەیان خولقاند.

سەرهەڵدانی بەشکۆی گەلی ئێران لە دژی ئاژاوەگێڕان؛  نیشتمان هێڵی سوورمانە

ڕێپێوانی خەڵکی سنە لە ئیدانە کردنی ئاژاوەکانی ئەم دواییە
خەڵکی شۆڕشگێڕ و ئاگاداری سنە سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەمە بە کۆبوونەوە و ڕێپێوان جینایەتەکانی ئاژاوەگێڕانیان ئیدانە کرد.
News ID 58245

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha