AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٢ ١٠:١٣

هێرشی سایبری کرایە سەر دیمەشق؛ ئاڵای هەسەدە لە سەر ماڵپەڕی دەوڵەتی جولانی دانرا

هێرشی سایبری کرایە سەر دیمەشق؛ ئاڵای هەسەدە لە سەر ماڵپەڕی دەوڵەتی جولانی دانرا

سەرچاوەکانی هەواڵ لە هێرشی سایبری هاکراکان بۆ سەر ماڵپەڕی وەزارەتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کاتیی سووریا و بڵاو کردنەوەی وێنەی ئاڵای هەسەدە هەواڵیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە هێرشی سایبری کراوەتەسەر دیمەشق و ڕەنگە کوردەکان ئەم کارەیان کردبێت، چوونکوو ئاڵای هەسەدە لە سەر لاپەڕەی سەرەکی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سووریا بڵاوکراوەتەوە.

ئەم ڕووداوە دوای شەڕ و پێکادانی توند لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب ڕوویدا.

لەم شەڕەدا زیاتر لە 21 کەسی مەدەنی کوژران و ژمارەیەک بریندار بوون و 155 هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

News ID 58236

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha