AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢١ ١٩:٢٨

ئامادەیی ئەرتەشی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب

ئامادەیی ئەرتەشی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی سووریا بە گواستنەوەی هێز و جیهازاتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی حەلەب، خەریکی ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شیمانەیی لەگەڵ هەسەدەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، سەرچاوەگەلی سووری لە هەژۆکیی دۆخی حەلەب هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی سووریا بە گواستنەوەی هێز و جیهازاتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی حەلەب، خەریکی ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شیمانەیی لەگەڵ هەسەدەیە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ئەرتەشی سووریا هێز و جیهازاتی قورسی ڕەوانەی دەیر حافز لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کردووە، تا بەر لە هەڵمەتی شیمانەیی هەسەدە لەو شوێنە بگرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرچاوەکانی هەواڵ پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە دوا کاروانی هێزەکانی سووریاری دیموکراتیک(هەسەدە) کە پێکهاتبوو لە نزیکەی 350 کەس، لە گەڕەکی شێخ مەقسوودەوە بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کشاونەتەوە.

News ID 58233

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha