AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٨ ٢٠:١٤

عێراقچی: بۆ شەڕ و دانوستان ئامادەین؛ دانوستان جیاوازە لە سپاندن

عێراقچی: بۆ شەڕ و دانوستان ئامادەین؛ دانوستان جیاوازە لە سپاندن

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا و ئیسرائیل جارێک هێرش‌کردنە سەر ئێرانیان تاقی‌ کردەوە و شکستیان هێنا و هەر دانوستانێک تەنیا لە ئەگەری ڕێزنان و دابین‌کردنی بەرژەوەندیی بەرامبەر دەتوانێ مانادار بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی سەفەری بۆ لوبنان، ئاماژەی بە هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەکە کرد و وتی: لە دوو ساڵی ڕابردوودا حەوت وڵاتی ناوچە و لەوان ئێران و لوبنان کەوتنە بەر شاڵاوی هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی و هێشتاش بەشێک لە خاکی لوبنان لە لایەن زایۆنییەکانەوە داگیر کراوە و ئەو ڕژیمە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو پابەندی هیچکام لە ڕێککەوتنەکانی بۆ ئاگربڕ نەبووە.

عێراقچی هەروەها جەختی لە پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینیی لوبنان کرد و وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران داکۆکی لە تەواوەتی سەرزەوینی، یەکگرتوویی نیشتمانی و سەربەخۆیی لوبنان دەکات و سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بەردەوام هەر ئەوە بووە و ئێمە بەدوای پەرەدان بە پەیوەندییەکان بەپێی ڕێزنانی بەرامبەر و بۆ بەرژەوەندیی بەرامبەرەوەین.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی تر لە لێدوانەکانی ڕوانییە پرسی دانوستانی ئێران و ئەمریکا، ڕایگەیاند: ئەمریکا و ئیسرائیل جارێک هێرش‌کردنە سەر ئێرانیان تاقی‌ کردەوە و شکستیان هێنا و لە داهاتووشدا بیانەوێ لەوبارەوە خۆیان تاقی بکەنەوە، بێ‌گومان بە ئەنجامێکی هاوشیوە دەگەن. ئێمە بۆ هەر دۆخێک ئامادەین؛ هەم بۆ شەڕ و هەمیش بۆ دانوستان. بەڵام دانوستانێک کە بەپێی بەرژەوەندی و ڕێزنانی بەرامبەر بێت.

جەختیشی کرد: هەر کات ئەمریکاییەکان قبووڵیان کرد کە دانوستان جیاوازە لە داسەپاندن، ئەوا دەتوانێ دانوستانێکی مانادار دەست پێ‌بکات و ئەنجامێکی جیاوازی هەبێت.

News ID 58192

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha