بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری لانگ وار، سەر بە ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسیەکان بە پێشکەش کردنی ڕاپۆرتێک لەسەر پێکدادانی توند لە نێوان هێزە کوردیەکان و هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا لە شاری حەلەب نووسی: دوابەدوای چڕ بوونەوەی پێکدادانەکان لە شاری حەلەب، ئەرتەشی سووریا گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی بەتواوەتی گەمارۆ دا ؛ هەوڵێک کە نیگەرانیەکان سەبارەت بە چوونی دۆخەکە بەرەو شەڕێکی تەواو لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و هێزەکانی هەسەدەی زیاد کردووەتەوە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند کە ئەو دوو گەڕەکە لە کاتژمێر 15 ەوە وەکوو " ناوچەی سەربازی بەسراو" دێتە ئەژمار و داوای لە خەڵکی سڤیل کرد کە دوور بگرن لە بنکەکانی هێزەکانی سەر بە هەسەدە. لە بەیاننامەی ئەرتەشدا جەخت کراوە کە ئاسایش و سەقامگیری خێرا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچە.
سەرچاوە جۆخەییەکان دەڵێن کە دوای سەپاندنی ئەو گەمارۆگەلە، دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە ناچار بوونی ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، هەندێک ڕاپۆرت ژمارەی ئاوارەکانی زۆر زیاد و بێ وێنە وەسف کردووە، هەرچەندە ئامارەکان بە شێوەی سەربەخۆ پشت ڕاست نەکراونەتەوە.
لە بەرانبەردا، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند کە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە " قەڵای سەقامگیر و بەرخۆدان" دەمێننەوە و جەختیان کرد بەرخۆدان بۆ پارێزوانی لە زەوی، خەڵک و کەرامەت درێژەی دەبێت؛ هەڵوێستێک کە وەکوو بانگهێشتێک بۆ خۆڕاگری دانیشتووان هەمبەر پێشڕەوی هێزە دەوڵەتیەکان لیک دراوەتەوە.
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، دوو لایەنەکە یەکتریان بە دەسپێکی هێرشەکان تاوانبار کردووە. سەرچاوەکانی سەر بە حکومەتی سووریا پاگەندەیان کردووە کە هەسەدە بە بەکارهێنانی خومپارە و نیشان شکێن، ناوچەی نیشتەجێی و ڕێگاکانی چوون بۆ حەلەبیان کردووەتە ئامانج. لە بەرانبەردا هەسەدە ڕایگەیاندووە کە هێزە دەوڵەتیەکان بە تانک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە نیشتەجێیەکان و ئەو هێرشانە بە بەرخۆدانی هێزەکانی ئاسایش و پاڵپشتی دانیشتووان دوور کراوەتەوە.
ئاڵۆزی لە نێوان دیمەشق و هەسەدە پێشینەی زۆری هەیە. دوایین بەرەنگار بوونەوەکان لە مانگی ئۆکتۆبەر ڕووی دا کە بە ناوبژیوان ئەمریکا و ئاگربڕی کاتی کۆتایی هات. بەم حاڵەوە، چاوەدێوان دەڵین دۆخی ئێستا لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە دانوستانە سیاسیەکان لە نێوان دوو لایەنەکە گەییشتووەتە کەمترین ئاستی خۆی و گفتوگۆکان بۆ ئاوێتە بوونی هێزە سەربازیەکانیش راگیراوە.
شرۆڤەکاران هۆشداریی دەدەن هەوڵی سوپای سووریا بۆ کۆنترۆڵی تەواوی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە دەتوانیت ببێتە هۆی پێکدادانێکی بەربڵاوتر؛ پێکدادانێک کە نەک حەلەن بەڵکوو ناوچە کێشە لەسەرەکانی دیکەش دەگرێتەوە و مەترسی چوونی ئەو وڵاتە بۆ نێو قۆناغێکی نوێ لە ناسەقامگیری سەربازی زیاد دەکاتەوە.
ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسیەکان هۆشداریی دەدات؛
مەترسی سەرهەڵدانی شەڕێکی تەواو لە نێوان کورد و حکومەتی کاتی سووریا
بە پێی نووسراوی گۆڤاری سەر بە ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسیەکان، گەمارۆی تەواوی گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب لەلایەن ئەرتەشی سووریاوە، دوابەدوای پێکدادانەکانی ئەم دواییە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، نیگەرانیەکان سەبارەت بە سەرهەڵدانی ڕێگای دانوستانی سیاسی و سەرهەڵدانی شەڕێکی تە
News ID 58187
Your Comment