بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، شاری حەلەب ڕۆژی چوارشەممە زیاد بوونەوەی پێکدادانە مەترسیدارەکانی نێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریای بە خۆیەوە بینی کە بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە سووریاییەکان تا ئێستا 8 کەس کوژراون و 54 کەسی دیکەش بریندار بوون.
پێشتر سەرچاوە سووریاییەکان لە کوژرانی چوار کەسی سڤیل و بریندار بوونی 27 کەسی دیکە لە پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی دیمەشق و هەسەدە لە شاری حەلەب هەواڵیان دا.
لە ئەو بارەوە، هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا دەنگۆکانی هاوپەیوەند بە دەستخستنی ئاگربڕ لە بەرەکانی شەڕی ڕەت کردەوە و زیادی کرد کە هەموو هەوڵەکان بەهۆی داکۆکی گرووپە سەربازیەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا بۆ درێژی هێرشەکان شكستی هێناوە.
هێزەکانی هەسەدە هۆشداریان دا: لە حاڵێکدا کە بوردمان و گەشتی درۆنەکانی هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا لەسەر ئاسمانی گەڕەکە نیشتەجێیەکان هەر دریژەی هەیە، سەربازانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا خەریکی ئامادەکاری بۆ جێبەجێ کردنی هێرشێکی بەربڵاو لە چەند کاتژمێری داهاتوون.
هەسەدە زیادی کرد کە هێزەکانی دیمەشق چوار هێرشی بەردەوامیان بە بەکارهێنانی تانک و زرێپۆش ئەنجام داوە کە لەگەڵ خۆڕاگری هێزە ئەمنیە ناوخۆییەکانی ئەو گرووپە و پاڵپشتی خەڵک بەرەوڕوو بووەتەوە.
ئەو هێزانە هۆشداریان داوە کە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ سەپاندنی ڕاستیە نوێیە سەربازیەکان لە ڕێگای بانگەشەی مێدیایی و چڕ بوونەوەی پێکدادانە مەیدانیەکان بە بی لێکەوتە نابێت و بەرپرسیارێتی تەواوی هەر جۆرە پاشهاتێکی مەترسیدار لە ئەستۆی لایەنی هێرشبەر دەبێت.
لە بەرانبەریشدا حکومەتی کاتی ڕایگەیاندووە کە هەوڵەکانیان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایش و ڕێگری لە چالاکی چەکدارانە بووە و ئەوەی کە هەسەدە لە ئەو بارەوە دەیگێڕێتەوە، ناڕاستە و بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی یەکی ئاپی 2025ە.
لە ئەنجامی بەرز بوونەوەی پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی دیمەسق تا ئێستا 8 کەسی سڤیل کوژراون و 54 کەسی دیکەش بریندار بوون.
News ID 58185
Your Comment