AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٧ ١٤:٠٠

14 کەس بەفری چیاکانی سەردەشت گیریان خواردووە

14 کەس  بەفری چیاکانی سەردەشت گیریان خواردووە

کارگێڕی مانگی سووری ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: دوای بارینی بەفری قورس 14 کەس لە کێوەکانی گوندی بێوەرانی سەردەشت گیریان خواردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید مەحبووبی، ڕایگەیاند دوای بارینی بەفری وقرس؛ 14 کەس لە کێوەکانی گوندی بێوەران (دۆڵی قەردان)ی سەردەشت ، گیریان خواردووە.

ناوبراو زیادی کرد: فریاگوزارانی بنکەی فریاکەوتنی نەلاسی شاری سەردەشت بۆ فریاکەوتنی ئەو کەسانە چوونە شوێنی ڕووداوەکە.

کارگێڕی مانگی سووری پارێزگا وتی: چڕی بارینەکە و داخرانی ڕێگاکانی گەییشتن بە شوێنەکە هەڵمەتی فریاکەوتنەکەی تووشی کێشە کردووە.


News ID 58045

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha