بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم ڕاپۆرتە هەفتانە بە ئامانجی کۆبەندێک لە گرینگترین ڕووداوەکان، هەوڵ دەدات ئەو ڕەوتانەی کە سیاسەت، ئابووری، فەرهەنگ و شوێنگەی ناوچەیی ئێرانیان پێدا تێپەڕیوە، لە چوارچێوەیەکی کورتدا، بخاتە بەرچاو.
هەناردە کردنی ئێران بۆ ئۆراسیا گەییشتە 1.2 ملیار دۆلار
بەرپرسێکی ڕێکخراوی گەشەی بازرگانی ئێران ڕایگەیاند کە بڕی هەناردە کردنی ئێران بۆ وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئابووری ئۆراسیا لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵی هەتاوی گەییشتە 1.2 ملیار دۆلار.
ترانزیتی 13.5 ملیۆن تۆن کاڵا لە ئێرانەوە
ئیدارەی گشتی گومڕوکەکانی ئێران ڕإیگەیاند کە ئاستی ترانزیتی دەرەکی کاڵا لە ئێرانەوە لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەییشتووەتە 13.5 ملیۆن تۆن.
خۆجەیی کردنەوەی هاوشێوەی پێشکەوتووی پردی فەرماندەیی پاپۆڕی چێ کراوی ئێران
کۆمپانیایەکی زانست بنەمای سەرکەوتوو توانی هاوشێوەی پردی فەرماندەیی پاپۆڕ بە ئامانجی پەروەردەی دەریاوانی چێ بکات.
ئێران سێ مانگیلەی خۆجەیی لە 28ی دسەمبەر بەرەو گەردوون دەنێرێت
سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران ڕایگەیاند کە سێ مانگیلەی خۆجەیی بڕیارە لە ڕێکەوتی 28ی دیسەمبەر بەرەو گەردوون بنێردرێت.
حەسەن سالاریە وتی کە ئەو هاویشتنانە لە بنکەی گەردوونی و ستۆچنی لە ڕووسیا و بە بەکارهێنانی مانگیلەبەری سایۆز ئەنجام دەدرێت.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران
ئەنجومەنی ئاسایش ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی بۆ لێکدانەوەی ڕەوتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بەڕێوە برد و ئەمیر سەعید ئیرەوانی لە ئەو کۆبوونەوە جەختی کرد کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هێشتا ئاشتیخوازانەیە.
ڕاگرتنی نەوتهەڵگرێکی دیکە لەلایەن هێزی دەریایی سپاوە لە کەنداوی فارس
هێزی دەریایی سپای پاسداران نەوتهەڵگرێکی لە گەرووی هورموز لە کەنداوی فارس راگرت.
سپای پاسداران ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی ئەو ناوەندە لە ئۆپراسیۆنێکی وردا توانی نەوتهەڵگرێک کە 4 ملیۆن لیتر سووتەمەنی قاچاخ دەکرد، ڕابگرێت.
Your Comment