بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو ڕێوڕەسمەدا کە ڕۆژی (چوارشەممە 5ی سەرماوەز) بە بەشداریی جەماوەرێکی زۆری ئەدەبی و لایەنگرانی فەرهەنگ و هونەری کوردی و هەورامی لە هۆڵی یانەی ئومید لە شاری سنە بەڕێوەچوو، مامۆستایان و وتاربێژان، هاوکاتی نرخاندنی تەمەنێک خزمەتی فەرهەنگی و داهێنانی ئەدەبی، ڕێزیان لە خاتوو کولسووم عوسمان پوور گرت.
خاتوو کولسووم عوسمان پوور نووسەر و شاعێر و مامۆستای وێژە و ئەدەبیاتە و ساڵانێکە خزمەت بەو بوارانە دەکات و تا ئێستا چەندین بەرهەمی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردووە.
Your Comment