AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٤ ٢١:١٣

ناڕەزایەتییەکان لە سووریا پەرە دەستێنێت+ ڤیدیۆ

ناڕەزایەتییەکان لە سووریا پەرە دەستێنێت+ ڤیدیۆ

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە هێزەکانی جۆلانی دەستڕێژیان کردۆتە سەر خۆپیشاندەران و ئۆتۆمبیلە دەوڵەتییەکان، خۆپیشاندەرانیان داوەتە بەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بە ئاماژە بە پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە لازقیە و جەبەلە و تەرتووس و حومس و هاوێری حەما لە سەر داوای شێخ "غەزاڵ غەزاڵ"، ڕایگەیاند کە هێزەکانی جۆلانی لە مەیدانی زەهرای شاری حومس دەستڕێژیان کردۆتە سەر خۆپیشاندەران و ئۆتۆمبیلە دەوڵەتییەکان، خۆپیشاندەرانیان داوەتە بەر.

چاودێری مافی مرۆڤی هەروەها ئاماژەی بە دەستگیریی ژمارێکی زۆری لە خۆپیشاندەران لە لایەن هێزەکانی جۆلانی کرد و ڕاشیگەیاند: خۆپیشاندانەکان بەرەو مەسیاف و سەلحەب و وادیولعیون و گوندەکانی هاوێری پەرەیان سەندووە.

News ID 57685

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha