AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٩ ١٠:٢٢

پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و کورد لە ڕەقە

پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و کورد لە ڕەقە

سەرچاوەکانی هەواڵ لە پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی سەر بە ڕژێمی جۆلانی و کوردی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سەرچاوە مەیدانیەکان لە ڕوودانی پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و گرووپەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری ڕژێمی جۆلانی لە میحوەری غانم عەلی لە باشووری پارێزگای ڕەققە هەواڵیان دا.

هاوکات، هەسەدە ڕایگەیاند هێزەکانی ئەو گرووپە لەگەڵ لایەنێک لە ڕۆژهەڵاتی ڕەقە پێک هەڵپرژاون کە بە وتەی ئەوان لەلایەن داعشیەکانەوە بۆ هاویشتنی درۆن بەکار دەهاتن.

کەناڵی ئەخباریەی سووریا پاگەندەی کرد: دوابەدوای هێرشی لەناکاوی هێزەکانی هەسەدە بۆ سەر شوێنگیر بوونی ئەرتەشی سووریا لە ناوچەکە، پێکدادانی توند لەە دەڤەری شاری مەعدان لە ڕۆژهەڵاتی ڕەققە ڕووی داوە.






News ID 57616

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha