AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٨ ٢٠:٥٦

ڕێککەوتنی ڕووسیا و سووریا سەبارەت بە کورد و درۆزی

ڕێککەوتنی ڕووسیا و سووریا سەبارەت بە کورد و درۆزی

ڕووسیا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نوێی لەگەڵ دیمەشق، بڕیارە ئامادەبوونی سەربازیی لە سووریا، بە تایبەت لە باشوور و ناوچە کوردییەکانی ئەو وڵاتەدا ببووژێنێتەوە و لەو ڕێگەوە وێڕای ئیدارەی دۆسیەی درۆزییەکان، پەیوەندییەکانی کورد و دیمەشق ڕێک بخاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا لە ڕێککەوتنی مسکۆ و دیمەشق بۆ بووژانەوەی ئامادەبوونی سەربازیی ڕووسیا لە باشوور و کوردستانی سووریادا هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند کە ئەو ئامادەبوونە سەربازییە بریتی دەبێت لە دەسپێکردنەوەی گەشت و کردنەوەی بازگە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئیسرائیل.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە، مسکۆ و دیمەشق ڕێککەوتوون کە بنکە سەربازییەکانی حەمیمیم و تەرتووس بۆ پاراستن و پاڵپشتیی لۆجێستیکیی ڕادەستی هێزەکانی ڕووسیا بکرێتەوە و هاوکات ڕووسیا ڕۆڵی ناوبژیگەری بگێڕێت لە ئاسایی‌کردنەوەی پەیوەندییەکانی دیمەشق لەگەڵ عەلەوییەکانی لازقیە.

هەروەها ڕووسیا بڕیارە لە پەنای بووژانەوە و ئیدارەی سیستەمی یەکپارچەی پەدافەندی سووریا و فرۆشی بەنزین و گازۆڵ و نەوتی خاو بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕ، یارمەتی سووریا بدات و لە پەناشییەوە بە پاڵپشتیی ماڵیی عەرەبستان، مەشقی سەربازی بە هێزەکانی سووریا بدات.

هاوکات مسکۆ بەڵێنی داوە کە دۆسیەی هاوپەیوەند بە درۆزییەکان بخاتە ژێر چاودێریی خۆیەوە و لە ئیدارەی پەیوەندییەکانی دیمەشق و کوردی سووریادا، یارمەتی ئەو وڵاتە بدات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ڕووسی گەشتی خۆیان لە پارێزگای قەنتەریە دەست پێکردووە و بازگەی سەربازییان ل درێژەی هێڵی پەیوەندیی سووریا و ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی گوڵان و چەندین شوێنی تر لە باشووری ئەو وڵاتەدا دەست پێکردۆتەوە.

News ID 57610

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha