AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٠ ١٤:٥١

باڵیۆزی ئێران: ڕێز لە ئیرادەی گەلی عێراق دەگرین

باڵیۆزی ئێران: ڕێز لە ئیرادەی گەلی عێراق دەگرین

باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی رێز لە ئیرادە و بڕیاری گەلی عێراق دەگرین لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، "هەڵبژاردنی ئەمجارە زۆر گرنگە، چونکە لە چوارچێوەی سیستمی سیاسی عێراق، بەرپرسانی ئایندەی وڵات دیاری دەکات، لەوانە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیران".

هیواشى خواست "پرۆسەی سیاسی لە ماوەی دیاریکراوی یاساییدا دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان تەواو ببێت".

دووپاتیشیكردووەتەوە "ئێمە رێز لە ئیرادەی گەلی عێراق دەگرین، هەڵبژاردنەكانیش هەر ئەنجامێكی هەبێت ئێمە رێزی لێدەگرین و پشتیوانی لێدەكەین".

News ID 57525

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha