بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد زاری شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی جەختی کرد کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە گرێبەستی نەوتیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە ، لایەنگەلێک جگە لە باندی قاچاخی بەرهەم نەوتییەکان نین.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو بە ناو کۆمپانیاگەلە بە شێوەی نایاسایی خەریکی قاچاخی نەوتی هەرێمی کوردستان و فرۆشی لە بازاڕە جیهانیەکانن.
زاری وتیشی: وەزارەتی نەوتی عێراق داوای لە نوێنەرانی ئەو کۆمپانیا ئەمریکیگەلە کرد کە لەسەر گرێبەستەکان کۆبوونەوە بکەن بەڵام ئەوان بەهۆکاری دیار، دژایەتیان کرد.
ناوبراو وتی: پێشتر ئۆپێک سەبارەت بە ڕەوتی قاچاخی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە لە ئاستی 200 هەزار بەرمیل بە شێوەی ڕۆژانە هۆشداریی دابوو.
شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی ئاماژەی دایە سەر قاچاخی نەوتی ئەو وڵاتە لەلایەن گرووپگەلێکی ئەمریکیەوە.
News ID 57409
Your Comment