AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٩ ١٠:٠٢

"فرمێسکەکانی ژنێک" ڕۆمانێک لە دڵی کوردستانەوە خەڵاتی مێهرگانی ئەدەبی بردەوە

"فرمێسکەکانی ژنێک" ڕۆمانێک لە دڵی کوردستانەوە خەڵاتی مێهرگانی ئەدەبی بردەوە

فرمێسکەکانی ژنێک، لە نووسینی فەوزیە بەشارەت خەڵکی بیجاڕ و وەرگێڕانی مەستوورە درەخشی وەکوو ڕۆمانی براوە بە زمانی دایکی خەڵاتی مێهرگانی ئەدەبی بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیست و سێهەمین و بیست و چوارەمین خولی خەڵاتی مێهرگانی ئەدەب بە ناساندنی براوەکان و ڕێزلێنان لە مەحموود دەوڵەت ئابادی بۆ تەمەنێک نووسین ، کۆتایی هات.

ڕێوڕەسمی کۆتایی خولەکانی بیست و سێهەم و بیست و چوارەمی خەڵاتی مێهرگانی ئەدەب ڕۆژی سێشەممە، شەشەمی خەزەڵوەر لە فەرەنگستانی نیاوەران بەڕێوە چوو.

خەڵاتی مێهرگانی ئەدەب، کۆنترین خەڵاتی سەربەخۆ و تایبەت لە بواری ئەدەبیاتە. ئەو خەڵاتە کە پێشینەی دەگەڕێتەوە بۆ 1378 ، تەنیا خەڵاتێکی ناحکومیە کە جگە لە بەشەکانی چیرۆک و ڕۆمان، لە بواری ژینگە و زانستیشدا خەڵات پێشکەش دەکات.


News ID 57394

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha