بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیست و حەوتەمین خولی ڕکابەرییەکانی تێکواندۆی جیهان بە بەشداریی 989 تێکواندۆکار لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لە 2 تا 6ی خەزەڵوەر لە چین بەڕیوەچوو و لە ئەنجامی ئەو ڕکابەرییانە، هەڵبژاردەی نەتەوەیی تێکواندۆی پیاوانی ئێران بە بردنەوەی سێ میدالیای زێڕ، زێو و بۆرۆنز، پاش هەڵبژاردەی کۆریای باشوور، لە پلەی دووەمی جیهاندا وەستا.
لەو ڕکابەرییانەدا ئەبوولفەزل زەندی لە کێشی ژێر 58 کیلۆگرام میدالی زێڕی بردەوە و مەهدی حاجیمووسایی لە کێشی ژێر 62 کیلۆگرام و ئەمیرسینا بەختییاری لە کێشی ژێر 74 کیلۆگرامدا بە نۆرە میدالیای زێو و بۆڕنۆزیان مسۆگەر کرد.
شایانی باسەم هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران لە دوای ساڵی 2017 و پاش 8 ساڵ توانی بگەڕێتەوە پلەبەندی جیهانی.
Your Comment