AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٥ ١٩:٥٩

کاپیتانە کوردەکە بووە ڕاهێنەری یانەی ئیستقلالی تاران

کاپیتانە کوردەکە بووە ڕاهێنەری یانەی ئیستقلالی تاران

بەپێی ڕاگەیاندنی یانەی ئیستقلالی تاران، وریا غەفووری کاپیتانی پێشووی ئەو یانەیە، چووە ڕیزی کادێری تەکنیکی یانەکە و بووە یاریدەدەری ساپینتۆ سەرڕاهێنەری ئیستقلالی تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وریا غەفووری یاریزان و کاپیتانی پێشووی یانەی ئیستقلالی تاران، دوای چەندین مانگ بڕیاری کادێری تەکنیکی ئەو یانەیە، کرایە ڕاهێنەر و یاریدەدەری سەرڕاهێنەری یانەی ئیسقلالی تاران.

لە ڕاگەیێندراوی ئیستقلالدا هاتووە: یانەی ئیستقلالی تاران بە شانازییەوە ڕادەگەیێنێت کە وریا غەفووری، کاپیتانی پێشوو و لە یاریزانە لێهاتوو و هەرمانەکانی مێژووی ئەو یانەیە، وەک ڕاهێنەر یاریدەدەری ڕیکاردۆ ساپینتۆ، سەرڕاهێنەری یانەی تۆپی‌پێی ئیستقلال، تەڤڵی کادێری تەکنیکمان بووە.

News ID 57359

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha