AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٣ ٢٢:٠٦

کوڕە کوردەکە بووە پاڵەوانی جیهان

کوڕە کوردەکە بووە پاڵەوانی جیهان

زۆرانبازی کوردستانی ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی خوار ٢٣ ساڵانی ئێران لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جیهانیدا لە ڕکابەرێکی ڕووسی بردەوە و میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری مێهر، لە پێشبڕکێی زۆرانبازی ئازاد لە پاڵەوانێتی جیهانی تەمەن خوار ٢٣ ساڵان کە لە سێربیا بەڕێوەدەچێت، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، مۆبین عەزیمی لە کێشی ٩٢ کیلۆدا ڕووبەڕووی ڕکابەرە ڕووسیەکەی بووەوە و بە شکستپێهێنانی میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

موبین عەزیمی خەڵکی شاری سەقزەی کوردستانە و ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئێران.

News ID 57335

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha