بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشانگای نۆهەمی کتێبی ئامەد بە هاوکاری گرووپی پێشانگایی تویاب، یەکێتی بڵاوگەکانی تورکیا و بە هاوکاری ژووری بازرگانی ئامەد بەڕێوە دەچێت. لە ئەو خولە زیاتر لە 200 بڵاوگە لە سەرتاسەری تورکیا، لەوانە 31 بڵاوگەی کوردی بەشدارن. ئەو پێشانگا جگە لە ناساندی کتێبە نوێیەکان، هەلێکە بۆ دیداری نووسەران، گفتوگۆی فەرهەنگی و ناساندی وێژەی کوردی.
یەکێک لە بەشە تایبەتەکانی ئەو خولە، کردنەوەی پێشانگایەک لەژێر ناوی "ڕێز بۆ گابریل"ە، بەشێک کە بە یادی ئالبر لوئی گابریل، کۆنینەناسی فەڕەنسی کە 93 ساڵ پێش ڕۆڵی گرینگی لە بەڵگە کردن و پاراستنی دیوارە مێژوویەکانی ئامەد، هەبوو. لە ئەو پێشانگا وێنە و داڕێژراوە مێژووییەکانی ناوبراو دەخرێتە بەرچاوی هۆگرانەوە.
Your Comment