بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئۆسامە حەمدان لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حیماس، لە لێدوانێک بۆ تەلەڤیزیۆنی "العربی" سەبارەت بە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئاگربڕی شەڕ لە غەزە، جەختی کرد: ڕێکەوتنی کۆتایی، وەستاندنی شەڕ لە دژی غەزەیە و پێویستە جیهان بە وردی ئاکاری ڕژیمی زایۆنی لە ڕاپەڕاندنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە، بگرێتە ژێر چاودێری.
حەمدان بە ئاماژە بەوەی کە ئاڵوگۆڕی ئەسیران تەنیا لە ئەگەری ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی فەرمی بۆ وەستاندنی شەڕ ئەنجام دەدرێت، هەمدیسان جەختی لە وەستاندنی یەکجاریی شەڕ لە دژی غەزە و کرانەوەی 5 ڕێڕەوگە بۆ گەیشتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی بە کەرتی غەزە، وەک گرینگترین تەوەری ڕێککەوتنەکە کرد و وتی: ناوبژیگەران گەڕەنتینا داوە کە ڕژیمی زایۆنی ئەو ڕێککەوتنە پێشێل ناکات و بڕیار دراوە کە ڕاگەیاندنی فەرمیی ئاگربڕ لە لایەن ئەمریکاوە بێت.
ئەندامی باڵای حیماس، ئاماژەی بەوەش دا کە ڕاپەراندنی ئاگڕبڕ پاش یەکلابوونەوەی لە کابینەی ئیسرائیل دەست پێدەکات و تا ئەو کاتە ئەرتەشی زایۆنی دەبێ لە شاری غەزە، باکوور، ڕەفەح و خانیوونس بکێشێتەوە، و وتیشی: بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنە بڕیارە 250 کەس لە ئەسیرانی سزای هەتایی و 1700 ئەسیری غەزە ئازاد بکرێن و هەروەها ناوی هەموو سەرکردە ئەسیرەکان لە ڕیزی داواکاریی ئازادکراندا هاتوون.
حەمدان بیری هێنایەوە کە لە ڕەوتی ئاڵوگۆریی ئەسیراندا، داوامان لە ناوبژیگەران کردووە کە نابێ درۆنی زایۆنی لەو کاتەدا بەسەر غەزەدا گەشت بکەن و ڕایگەیاند: دامودەزگا نێودەولەتییەکانیش چاودێریی ڕەوتی دابەشکردنی یارمەتییەکان دەدەن و نەک ڕێکخراوە ناخۆییەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسرائیل.
ناوبراو جەختی لە ڕادەستکردنی ئیدارەی کەرتی غەزە بە کەسایەتییە نەتەوەخوازەکانی فەلەستینی و بەبێ دەستێوەردانی ئیسرائیلی کرد و ڕاشیگەیاند: گرووپە فەلەستینییەکان خۆیان لیستێکی 40 کەسییان بۆ ئیدارەی غەزە لە پاش شەڕ ئاراستە کردووە و ڕێگە نادەین کە داگیرکەران لە کاروباری ناوخۆیی ئێمەدا دەستێوەردان بکەن.
ئەو بەرپرسە باڵایەی حیماس لە کۆتاییدا ڕوو لە وڵاتانی ناوچە و کۆمەڵگای جیهانی جەختیشی کرد: هەر کەس بیەوێ یارمەتیی گەلی ئێمە بدات، دەبێ ئەو کارە بەبێ هیچ سناریۆیەکی سەرپەرەشتی یان سەپاندنی سەروەریی ئەنجام بدات.
Your Comment