بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئابووری سیاسی عێراق زیاتر لە 20 ساڵە، لە چەرخەیەکی داخراودا گیری خواردووە: پارتەکان ئیشەکان کۆنترۆڵ دەکەن، ئیشەکان دەنگ دەهێنن و دەنگەکان دەسەڵاتی حیزبەکان دەبووژێننەوە. ئەو چەرخە لە هەرێم زیاتر لە هە رشوێنێکی دیکە بەرچاوە؛ شوێنێک کە ئیشە دەوڵەتییەکان و هەلەکانی سەر بە حزبەکان هێشتا دڵنیاترین ڕێگا بۆ هاووڵاتیانی ئاسایی بۆ گەڕان بەدوای سەقامگیری دێتە ئەژمار.
هەروەها دەڵێت کە شکاندنی ئەو چەرخە تەنیا بە چاکسازی دارایی یان دروشمی گشتی لەسەر چاکسازی مومکین نییە. بەڵکوو پێویستی بە بازاڕی ئازادی ڕاستەقینەیە، بازاڕێک کە لەسەر بنەمای ڕوون، ڕکابەری تەندروست و سەرمایەدانەری ئازادە تا بژێوی خەڵک نە لە ڕێگای ویستی حزبەکانەوە بەڵکوو لە ڕێگای گەشەی کەرتی تایبەت پێک دێت و دەنگدەران بتوانن حزبەکان بە پێی ئایدیا و پلانەکانیان بسەنگێنن، نەک بە پێی لیستی مووچەخۆرەکانیان.
ئابووری سەر بە حزبەکان: کاتێک دەوڵەت سەرەکی ترین خاوەن کار بێت، ئەو پارتانەی کە هەلەکانی کاریان لەبەردەستە، دەبنە ناوبژیوانانی سەرەکی، لە ئاوەها سیستەمێکدا، خەڵک لە جیاتی دەنگدان بە پێی بەرنامی گەشی ئابووری، دەنگ دەدەنە کەسانێک کە مووچەکانیان دابین دەکەن.
تاوانی وەلانراوەکان-لە بێکاریەوە بگرە تا کۆچبەری و توندڕەوی: کەسانێک کە دەستوپێوەندی سیاسیان نییە، ناتوانن ئیشی دەوڵەتی وەربگرن. لە ئەنجامدا گەنجان ڕوو دەکەنە کۆچی نایاسایی و مەترسیدار یان ڕوو دەکەنە بەشدار بوون لە گرووپە چەکدارە توندڕەوەکان وەکوو داعش.
بۆچی سەرمایەدانەرانی دەرەکی دەترسن؟ سەرمایەدانەرانی دەرەکی هەمان شت دەبینن کە خەڵکی خۆجەیی دەیبینن: یاسای ناڕوون، پێدانگەلی نافەرمی و گرێبەستگەلێک کە بە گۆڕینی سیاسی بێ بەڵگە دەبن.
ئەوەی بازاڕێکی ئازاد دەتوانێت بیگۆڕێت بریتین لە: زیاد کردنی جۆری داهاتەکان و کەمکردنەوە وابەستەیی بنەماڵەکان بە مووچەی دەوڵەتی، پێشکەوتوو کردنەوەی ڕەوتەکان لەوانە دیجیتاڵ کردنەوەی مۆڵەتەکان، تۆماری کۆمپانیاکان و ... ، وەرگرتنی سەرمایەدانەری دەرەکی، فەرمی کردنەوەی ئابووری نافەرمی لە ڕێگای کەم کردنەوەی تێچووەکانی هاتن بۆ نێو بازاڕ.
ڕێگای بەدیهاتن: پاک کردنەوەی ڕێگای سەرمایە بە تێکەڵ کردنی قۆناغەکانی تۆماری کۆمپانیاکان لە سیستەمی دیجیتاڵی، پێکهێنانی دادوەری بەهێزی بازگانی لە ڕێگای دادگا لێزانییەکانەوە، ناسیاسی کردنەوەی خاڵە پێوەندییەکانی دەوڵەت و بازاڕ لەە ڕێگای ڕوون کردنەوەی تەواوی شاندە سەرمایەدانەرەکانەوە و ...
Your Comment