AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٤ ١٤:١٣

وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بۆ مێهر:

باشترین ڕێگاچارە بۆ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران چیە

باشترین ڕێگاچارە بۆ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران چیە

دیپلۆماتی پێشووی فەڕەنسی جەختی کرد کە گەمارۆکان زۆر کەم کاریگەری دەکەن و پێدانی خاڵگەلێک وەکوو لابردنی گەمارۆکان باشترین ڕێگا بۆ گەییشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێرانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: بۆ پێشکەش کردنی ڕوانگەی وردتر لەسەر ڕەوتی گەمارکان لەسەر ئێران و بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و هەروەها کارا کردنەوەی سناپباک، هەواڵدەریمێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ مارک فینۆ ڕاوێژکاری باڵای ناوەندی سیاسەتی ئەمنیەتی ژێنێڤ و وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:

فینۆ لەسەەر پێچراوییە مافی و سیاسییەکانی سناپباک جەختی کرد. ناوبراو ئاماژەی کرد کە ئەو میکانیزمە، کە سەرەتا لە ڕەوتی دانوستانەکانی ڕێكکەوتنی ئەتۆمی پێشنیار کرا، ئامانجی بەرهەمهێنانی ئامێرێکی باوەڕ پێکراو بۆ هەموو لایەنەکان بە مەبەستی دەستەبەر کردنی ئاستی پابەندی بوو.

مارک فینۆ سەبارەت بە دژایەتی ئاشکرای نێوان چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە 2018 و نەخشەی ئێستای لە پەرەدان بە میکانزیمی سناپباک وتی کە قەیرانی ئێستا بەهۆی بڕیاری دەوڵەتی ترامپ بۆ چوونە دەرەوە لە ڕێكکەوتنەکە بوو و کاتێک کە ئەمریکا لە 2020 هەوڵی دا ڕێكاری سناپباک کارا بکاتەوە، دیکەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دژایەتیان کرد، چونکوو ئەمریکا دیکە ئەندامی ئەو ڕێککەوتنە نەبوو.

فینۆ لە درێژەدا ئاماژەشی دایە سەر هەوڵەکانی تاران بۆ کەم کردنەوەی وردە وردەیی بەڵێنەکانی خۆی دوای چوونە دەرەوەی واشنتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و سەرنەکەوتنی لایەنە ئەورووپییەکان لە قەرەبوو کردنەوەی خەسارەکانی ئێران.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە پەیامی نەرێنی ئەو دۆخە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە باوەڕپێکراوی چەند لایەنە وتی: لە ڕاستیدا کشانەوەی ئەمرکا پەیامی زۆر نەرێنی نارد و جارێکی دیکە ئاڵۆزییەکانی نێوان سیاسەتی زلهێزەکان و چەند ڕەهەندی وەکوو ڕێگاچارەیەک بۆ کێشە جیهانییەکان نیشان دا. کێشە لەوەدا بوو کە ئێرانیش هەندێک بەڵێنی خپیی لە کاردانەوە بە کشانەوەی ئەمریکا و سەپاندنی گەمارۆکان خستە ژێرپێ و ئەو گومانەی دروست کرد کە بەرنمای ئەتۆمی ئەوان تەنتا ئاشتیخوازانە نییە.

هەروەها سەبارەت بە هاوکێشەی دەسەڵەت لە ئەنجومەنی ئاسایش وتی: دژایەتی لە نێوان ڕۆژاوا و ڕووسیا و چین ئەو ئەنجومەنەی ناکارامە کردووەتەوە و تا کاتێکیش هەموو ئەندامانی هەمیشەیی بەرژەوەندی ئاشتی و ئاسایشی خۆیان دەخەنە دوای بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆیان، ئەنجومەن هەر ناکارامە دەمێنێتەوە.

لە کۆتاییدا ئەو دیپلۆماتە فەڕەنسیە سەبارەت بە جێگرەوەکانی سەرتر لە گەمارۆ و گوشار بۆ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران وتی: ڕێگاچارەی سەربازی و گەمارۆ ڕێگاچارەگەلێکی ئاشتیخوازانەی لاوازن و مێژوو سەلماندوویەتی کە گەمارۆکان زۆر کەم دەگەنە ئامانج و دەبنە هۆی خەەسار لە خەڵکی سڤیل. بە پێچەوانەوە لابردنی گەمارۆکان دەبێتە هۆی ئەنگێزەیەکی بەهێز بۆ دانوستان.

News ID 57092

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha