AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٣ ١٨:١٠

هەڵبژاردنەکانی سووریا هەر لە دەسپێکدا، کۆتایی پێ‌هات

هەڵبژاردنەکانی سووریا هەر لە دەسپێکدا، کۆتایی پێ‌هات

ڕەوتی دەنگدان لە ناوەندە هاوپەیوەندەکان بە هەڵبژاردنی نمایشی سووریا کە لە کاتژمێری 9:30ی بەیانی ئەوڕۆوە دەستی پێکردبوو، لە زۆربەی پارێزگاکاندا دوای چەند کاتژمێر کۆتایی پێهات و بۆ دیمەشق تا کاتژمێر 14:00 درێژەی پێدرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سووریا، هەڵبژاردنە نمایشییەکانی سووریا کە کاتژمێر 9:30ی ئەوڕۆ یەکشەممە 13ی ڕەزبەر دەستی پێکردبوو، بە هۆی پێشوازیی لاوازی جەماوەری هەر لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی دوای دەسپێکی هەڵبژاردنەکان کۆتایی پێهات، بێ ئەوەی وێنەگەلی هەڵبژاردن تەنانەت لە میدیاکانی سەر بە ڕژیمی سووریا ڕۆماڵ بدرێت و پارێزگا سەربەخۆکانی وەک ڕەقە و حەسەکە تێیدا بەشدار بووبێتن.

بەوەشەوە ئەبوومحەمەد جۆلانی سەرۆکی کاتی سووریا بە ئامادەبوون لە نووسینگەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکانی دیمەشق، ئیدعای کرد کە ئەو هەڵبژاردنە 3 کاتژمێرییە، قۆناغێکی مێژووییە بۆ بنیاتنانی سووریایەکی نوێ لە لایەن خەڵکی ئەو وڵاتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی جۆلانی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی لە 150 کورسییەوە بۆ 210 کورسی بەرز کردۆتەوە، کەچی بەپێی ڕیفۆڕمی نوێی هەڵبژاردنەکان، یەک لە سێی پەرلەمانتاران ڕاستەوخۆ و بەبێ هەڵبژاردن لە ڕێگەی خود جۆلانییەوە دەستنیشان کراون و بەمجۆرە لە هەڵبژاردنێکی پلان‌ بۆ داڕێژراوە و ڕەت‌کردنەوەی زۆربەی بەربژێران، پەرلەمانێک بڕیارە پێک بێت کە لە پێناو ئامانجەکانی جۆلانی، بەها بە بەرژەوەندی نیشتمانی نادات.

News ID 57083

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha