بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "هاوار"، سەرچاوەگەلی سووری بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک لە جێگرکرانی هێزەکانی دەوڵەتی کاتی دیمەشق لە هاوێری گەڕەکە کوردنشینەکانی وەک ئەشرەفیە و لیرمۆن لە شاری حەلەب هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند کە هێزەکانی دەوڵەتی خاکڕێژی بەرزیان لە سەر ڕێگەکان هەڵداوە و ناوچە مەدەنی و ناوەندە ستراتژییەکانیشیان بۆ ئامانجی سەربازی بەکار هێناوە.
وێنەکان ئاشکرای دەکەن کە هێزەکانی جۆلانی لە بەردەم پارکی تارق بێن زیاد لە گەڕەکی ئەشرەفیە، بنکەی سەربازیان کردۆتەوە و هاوکات ژمارێک لەو هێزانە لە ناو پارک و لای نەخۆشخانەی فەڕەنسییەکانی حەلەب جێگر کراون.
Your Comment