بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەو فیلمە کە تەنیا نوێنەری ئێران لە بەشی سەرەکی فێستیڤاڵەکە بوو، بەزوویی لە فێستیڤاڵی زوریخ و لەندەنیش نمایش کرابوو و ڕێگای جیهانی خۆی درێژە دەدات.
باڵە ئاوازخوێنەکان یەکەم ئەزموونی خالیدیە لە بواری بەڵگەفیلمی درێژ؛ بەرهەمێک کە چیرۆکی لێک ئاڵاوی سێ ژن و مێرد دەگێڕێتەوە و چەمکی کۆچبەری لە ڕوانگەی مرۆیی و بێ هەڵسەنگاندن نیشان دەدات.
ئەو بەڵگەفیلمە ئاماژە دەداتە سەر ژیانی گوندەواری و پێکەوەژیانی مرۆڤ و پەلەوەرەکان لە گوندی دەرەتفێ و هەروەها کێشەکانی بەردەم کۆچبەری. بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە بە گشتی چوار ساڵی خایاندووە و بەرهەمی هاوکاری هاوبەشی ئێران، گورجستان و بەلژیکایە.
Your Comment